بۆکان ئارشیڤ - Page 3 of 6 - KHRN
بەردەوامبوونی دەستبەسەرکردنی بنەماڵەی گیانبەختکردوان؛ ئەحمەد و سوڵماز حەسەنزادە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان دەستبەسەر کران
لە درێژەی گوشاری دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکاندا بۆ سەر بنەماڵەی گیانبەختکردوان، ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی خەرمانان (٥ی سێپتامبر) ئەحمەد و سوڵماز حەسەنزادە، باوک و خوشکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان، دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەحمەد و سوڵماز حەسەنزادە ڕۆژی ڕابردوو بە تەلەفۆن بانگ کراون بۆ...
زیاتردەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە شەوی ڕابردوو ١٩ی گەلاوێژ (١٠ی ئاگۆست) ٢ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی حەسەن مەردانی و لوقمان پێشیار بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگیران و تۆمەتی سەر ئەم هاووڵاتییانە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان،لە مانگی ڕابردوودا (ژوەن و...
زیاتربانگهێشتکردنی ٥٥ پارێزەری یاسایی بۆکان بۆ دادسەرای ئەم شارە لەبەر واژۆکردنی بەیاننامەی پشتیوانیکردن لە بنەماڵەی ژینا ئەمینی
لەسەر داوا و شکاتی عەلی زاهید، داواکاری گشتیی بۆکان، ٥٥ پارێزەری یاسایی ئەم شارە لەبەر واژۆکردنی بەیاننامەی پشتیوانیکردن لە بنەماڵەی ژینا ئەمینی بانگهێشتکردنی بەردەم دادسەرای بۆکان کراون. دوابەدوای کوشتنی حکوومەتیی ژینا ئەمینی، ژمارەیەک لە پارێزەرانی یاسایی شاری بۆکان لە کۆتایی خەرمانانی ساڵی ڕابردوودا (سێپتامبری ٢٠٢٢) لە دووتوێی بەیاننامەیەکدا وێرای دەربڕینی هاوخەمیی خۆیان بۆ بنەماڵەی ئەمینی، ئامادەیی خۆیان بۆ وەرگرتنی ئەرکی پارێزەریی دۆسیەکە تا گەیشتن بە...
زیاترهاشم ساعیدی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، سزای بەندکران و قامچیی بەسەردا سەپا
هاشم ساعیدی، باوکی سارینا ساعیدی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە سنە، لە لایەن دادگای کەیفەریی بۆکانەوە سزای ٦ مانگ و نیو بەندکران و ٤٠ قامچیی بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی بۆکان بە تۆمەتی «تێکدانی ئارامیی گشتی» سزای ٦ مانگ و نیو بەندکران و ٤٠ قامچیی بەسەر ئەم هاووڵاتییەدا سەپاندووە. ڕۆژی ڕابردوو ١٢ی...
زیاتربەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نۆجێژنەی گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارە جیاوازەکانی کوردستاندا
ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی پووشپەڕ (٢٨ی ژوەن) هاوکات لەگەڵ جێژنی قورباندا و سەرەڕای جێگیرکردنی بەربڵاوی هێزە ئەمنییەکان و هەڕەشەکردن لە بنەماڵەی دادخوازان، ڕێوڕەسمی نۆجێژنەی گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارەکانی مەهاباد، بۆکان، دیواندەرە، سنە و... بە ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵک بەڕێوە چوو. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە لە ڕۆژی ڕابردووەوە دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعاتی شارە جیاوازەکانی کوردستان لە ڕێی تەلەفۆنەوە...
زیاترلە بۆکان هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی عەلی گوڵمحەممەدی سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا عەلی گوڵمحەممەدی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا سزای ٢٢ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. ئەم حوکمە لە حەفتەکانی ڕابردوودا بەم هاووڵاتییە ڕاگەیەنراوە. عەلی گوڵمحەممەدی ڕۆژی ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠١ (١٥ی ژانڤییەی ٢٠٢٣) بەبێ...
زیاترنادیاربوونی چارەنووسی دوکتور سەلاح ئەحمەدی دوای دەستبەسەرکردنی لە بۆکان
لەسەر چارەنووسی دوکتور سەلاح ئەحمەدی، پزیشکی دەرمانسازی خەڵکی بۆکان کە ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی خاکەلێوە (٢٠ی ئاوریل) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرا، تا ئێستا هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی خاکەلێوە (٢٠ی ئاوریل) دوکتور سەلاح ئەحمەدی، دەرمانساز و خاوەنی دەرمانخانەی دوکتور ئەحمەدی، لەگەڵ یەکێک لە فەرمانبەرانی ئەم دەرمانخانەیەدا بە ناوی سلێمان جاوید، هەر...
زیاتردوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان دەستبەسەر کران
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٢ی ڕەشەمە (١٣ی مارس) ٢ هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی سەلاحەدین شەریفی و هیوا ڕەحیمپوور لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراون. تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگیران و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییانە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. دەوترێت هیوا ڕەحیمپوور، پەرستاری نەخۆشخانەی بۆکان، لە کاتی چوونەسەر کاردا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی...
زیاتر