بۆکان ئارشیڤ - Page 5 of 6 - KHRN
ژمارەیەک لە پارێزەرانی یاسایی بۆکان ئامادەیی خۆیان بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی «مەرگی گوماناوی»ی ژینا ئەمینی ڕاگەیاند
ژمارەیەک لە پارێزەرانی یاسایی بۆکان لە دووتوێی بەیاننامەیەکدا وێڕای دەربڕینی هاوسۆزیی خۆیان لەگەڵ بنەماڵەی ژینا (مەهسا) ئەمینی، ئامادەیی خۆیان بۆ قبووڵکردنی ئەم دۆسیەیە تا دەستەبەرکردنی ئەنجامی کۆتایی ڕاگەیاند. کۆی بەیاننامەکە بەم شێوەیە: لە دۆخی قورس و دژواری ئابووری و داڕووخانی بەها کۆمەڵایەتییەکاندا، مەرگی گوماناوی و دڵتەزێنی خاتوو مەهسا ئەمینی (ژینا) نەتەنها هەست و سۆزی هەموو خەڵکی بریندار کردووە، بەڵکوو هاوکات بۆتە هۆی کەوتنەوەی شەپۆلێکی گەورەی نیگەرانیش...
زیاتردەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢٩ی گەلاوێژ (٢٠ی ئاگۆست) هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی حسەین ئەحمەدی لە شوێنی کارەکەی لە «میرئاوا»ی بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، تەنها لە دوو حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٢٥ هاووڵاتی...
زیاتردەستبەسەرکردنی دە هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان و مەهاباد
لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان و چالاکانی کورددا لانیکەم ١٠ هاووڵاتیی تر لە شارەکانی بۆکان و مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی گەلاوێژ (١٦ی ئاگۆست) هێزە ئەمنییەکان لە گوندی «لج»ی مەهاباد، هاوکات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ٤ هاووڵاتی بە ناوەکانی چیا پیرزاد، شەهرام بایزیدی‌ئازەر، کامبیز بایزیدی‌ئازەر و...
زیاتردەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٤ی گەلاوێژ (١٥ی ئاگۆست) هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی جەلال ئەمینی لە جادەی «میرئاوا»ی بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ناوبراو لە چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین جار لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سپا و ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە بانگهێشت کراوە و خراوەتە ژێر لێپرسینەوە. دەوترێت نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان جادەی «میرئاوا»...
زیاترشەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنەکان؛ ٩ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ و مەهاباد دەستبەسەر کران
لە ڕۆژی شەممە ٢ی گەلاوێژەوە دیسانەوە شەپۆلێکی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان و چالاکانی کورد لە شارەکانی بۆکان، مەهاباد و شنۆ دەستی پێ کردووە و لەم ماوەیەدا لانیکەم ٢٤ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار کراوەتەوە کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکان ٣ هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی سۆران دوورباش، ئاکۆ دوورباش و دارا سڵێمانپوور لە مەهاباد و...
زیاترلە ورمێ دوو هاووڵاتی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕەوانەی زیندان کران
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته‌ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی ڕەزا ئیبراهیمی و تۆفێق ڕاد دوای ٤٥ ڕۆژ لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە کراون. ئەم دوو هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ١ی جۆزەرداندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری بۆکان دەستبەسەر کران و گواسترانەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ. ئەم هاووڵاتییانە لە ڕێکەوتی ١٥ی پووشپەڕدا دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان...
زیاتردهستبهسهر کردنی لانیكه‌م ده چالاكی كورد له بۆکان له لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه
هێزه‌كانی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران له ڕۆژی شه‌مه ٢ی گه‌لاوێژه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌ربڵاوی چالاكانی كورد له شاری بۆكان و تا ئێستا لانیكه‌م ده‌چ الاكی كوردیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپا له پادگانی ئه‌لمەهدیی ورمێ كردووه. تا ئێستا تەنیا ناسنامه‌ی پێج كه‌س له‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانە كه‌وتۆته به‌رده‌ست كه بریتین له عه‌زیمه‌ناسری، كه‌ژاڵ ئه‌مینی، ئەنوەر مه‌له‌كی، كه‌مال عه‌باسیوه‌ند و شه‌مزین محه‌ممه‌دی. به پێی ئه‌و...
زیاتردروستكردنی کەشی ئه‌منی له بۆكان و جێگیرکردنی به‌ربڵاوی هێزه‌كانی سپا له گونده‌كانی نزیك ئه‌م شاره
له ڕۆژی شه‌ممه‌٢ی گه‌لاو‌ێژەوە و دوابه‌دوای تێكهه‌ڵچوونی هێزه‌كانی قه‌رارگای حه‌مزه‌ی سه‌یدولشوهه‌دای سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی و هێزه‌كانی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كان له‌نزیك گوندی «عه‌له‌م ئاوای»ی شاری بۆکانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، هێزه‌كانی سپا له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی دەوروبەری گونده‌كانی بۆكاندا جێگیر کراون و دەوترێ کەشێکی ئەمنیی قورس باڵی بەسەر ئەم ناوچانەدا کێشاوە. ڕۆژی ڕابردوو ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی ته‌سنیم به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی قه‌رارگای حه‌مزه‌ی سه‌یدولشوهه‌دای سپا رایگه‌یاندبوو كه له‌ئه‌نجامی...
زیاتر