دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ئارشیڤ - KHRN
سەلمان ئولفەتی لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای کرماشاندا مانی لە خواردن گرت
سەلمان ئولفەتی، مامۆستای خانەنشین و چالاکی مەدەنیی خەڵکی گیەڵان کە لە ١٤ ڕۆژ لەمەوپێشەوە لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە، لە دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییە لە کرماشاندا مانی لە خواردن گرتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هاوکات کاناڵی تێلێگرامیی «خرداندیشان زاگرس» که سەلمان ئولفەتی بەڕێوەبەری بووە، لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە داخراوە. ئەم چالاکە مەدەنییە لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا...
زیاتردەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید قادرنژاد، دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئەم شارە دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، موحسین قادرڕەش و ئومید قادرنژاد لەبەر بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزدا بە تەلەفۆن بانگ کراون بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی میاندواو...
زیاتردەستبەسەرکردنی لاوێکی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی مەهاباد
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی سامان ئۆوەیسی دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم لاوە ٢١ ساڵەیە لە ڕێگای تەلەفۆنەوە بانگهێشت کراوە بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی مەهاباد و پاشان لە لایەن ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییەوە دەستبەسەر کراوە. تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە هیچ...
زیاتردەستبەسەرکردنی کاتیی نووسەر و وەرگێڕی کورد دوکتور لوقمان قەنبەری لە سەرپێڵی زەهاو
ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خاکەلێوە (٧ی ئاوریل) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری سەرپێڵی زەهاوی کرماشان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی دوکتور لوقمان قەنبەری و ئەم نووسەر و وەرگێڕە کوردەیان دەستبەسەر کرد. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی ١٩ی خاکەلێوە (٧ی ئاوریل) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم نووسەرە لە سەرپێڵی زەهاو و وێڕای پشکنینی ماڵەکە، دەستیان گرتووە بە...
زیاتربیست و نۆ مانگ بەسەر بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی ئیدریس فیقهیدا تێپەڕی
دوای تێپەڕینی ٢٩ مانگ لە بێسەروشوێنکردن (بزرکردن)ی زۆرەملێی ئیدریس فیقهی (فەقیهی)، ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە، نیگەرانییەکان لە ئاست بارودۆخ و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییەدا پەرەی سەندووە. فاتمە مەقسوودی، دایکی ئەم زیندانییە سیاسییە، لە پەیامێکدا دەڵێت کە دامودەزگا ئەمنییەکان بە درێژایی ئەم ماوەیە لەسەر چارەنووسی منداڵەکەی هیچ وەڵامێکی ڕوونیان پێ نەداونەتەوە و چەندەها جار لە لایەن ئەو دەزگایانەوە بێڕێزی...
زیاترسەیاد دەروێشی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، لە ورمێ دەستبەسەر کرا
سەیاد دەروێشی، برای فەرجاد دەروێشی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە ورمێ، نزیکەی دوو حەفتە لەمەوپێش لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە سەیاد دەروێشی، نزیکەی دوو حەفتە لەمەوپێش لە شەقامێکی ورمێ لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییە لەم شارەدا. دەوترێت لە...
زیاترگواستنەوەی دوو چالاکی دەستبەسەرکراوی کورد بۆ زیندانەکانی مەهاباد و ورمێ
ئەشکان فەهیم و ڕەزا ئەندێشە، دوو چالاکوانی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد، دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ورمێوە ڕەوانەی زیندانەکانی مەهاباد و ورمێ کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ڕەزبەر (١٨ی ئۆکتۆبەر) ئەشکان فەهیم دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ورمێوە گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەم شارە. هەروەها ڕەزا ئەندێشەیش دوای مانگێک دەستبەسەربوون لە...
زیاترنادیاربوونی چارەنووسی ئەشکان فەهیم و ڕەزا ئەندێشە، دوو چالاکی دەستبەسەرکراوی کورد
سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە سێ حەفتە بەسەر دەستبەسەرکردنی ئەشکان فەهیم، چالاکی ئەدەبی و فەرهەنگی و ڕەزا ئەندێشە، چالاکی مەدەنیدا، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان بەردەست نەکەوتووە و لە هەرچەشنە پێوەندیگرتن و دیدارێکی بنەماڵە بێبەش کراون. ئەم دوو چالاکوانە کوردە لەگەڵ کەسێکی تردا کە تا ئێستە ناسنامەکەی نەزانراوە، ڕۆژی ٢٤ی خەرمانان (١٤ی سێپتامبەر) دوای هێرشکردنی زیاتر لە ٦٠ چەکداری دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بۆ سەر...
زیاتر