زیندانی ئێڤین ئارشیڤ - KHRN
پەرهام پەروەری، وەرزشکاری تۆمەتبار بە «موحارەبە»، گوازرایەوە بۆ زیندانی ئێڤینی تاران
پەرهام پەروەری، وەرزشکاری خەڵکی سەقز کە ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو (ئۆکتۆبری ٢٠٢٢) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و تۆمەتی «موحارەبە»ی ڕووبەڕوو کراوەتەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خاکەلێوە (٩ی ئاوریل) لە زیندانی تارانی گەورەوە (فەشافوویە) گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ئێڤین. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خاکەلێوە (٩ی ئاوریل) ئەم وەرزشکارە دەستبەسەرکراوە لەگەڵ چەندین زیندانیی سیاسیی دیکەدا لە بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی...
زیاترموسلیم جەعفەریی ڕەمشتی بە دانانی بارمتەیەکی قورس بە شێوەی کاتی لە زیندانی تاران ئازاد کرا
ڕۆژی ڕابردوو موسلیم جەعفەریی ڕەمشتی، هونەرمەند و چالاکی سیاسیی پێشووی کورد کە لە ڕێکەوتی ٢٠ی خەرمانانی ئەمساڵدا (١١ی سێپتامبری ٢٠٢٢) لە یەکێک لە گوندە سنوورییەکانی شاری خۆی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی قورسی ٨ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئێڤینی تاران ئازاد کرا. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم هونەرمەندە کوردە ڕۆژی ڕابردوو ٣ی ڕەشەمە...
زیاترپەرهام پەروەری، زیندانیی سیاسیی تۆمەتبار بە «موحارەبە»، لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤینەوە ڕەوانەی زیندانی تارانی گەورە کرا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی چوارشەممە ١٤ی بەفرانبار (٤ی ژانڤییە) پەرهام پەروەری، وەرزشکاری دەستبەسەرکراو لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا، دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤینەوە ڕەوانەی زیندانی تارانی گەورە کراوە. ئەم لاوە ٢٥ ساڵەیەی خەڵکی سەقز و دانیشتووی تاران، لە ڕێکەوتی ١١ی ڕەزبەردا (٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢) لە تاران دەستبەسەر کرا و ڕەوانەی بەندی ٢٠٩ی وەزارەتی ئیتلاعات لە زیندانی ئێڤین کرا. ناوبراو...
زیاترئازادکردنی ئەسکەندەر لوتفی بە بارمتەیەکی قورس لە زیندانی تاران
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی گەلاوێژ (١٧ی ئاگۆست) ئەسکەندەر لوتفی، وتەبێژی شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – مەریوان، بە دانانی بارمتەی قورسی ٢ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئێڤینی تاران ئازاد کراوە. شەعبان محەممەدی و مەسعوود نیکخایش، دوو چالاکی دیکەی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – مەریوان، هێشتا...
زیاترتاران؛ سێ هونەرمەند و چالاکی کۆمەڵایەتی هێشتا هەر لە زیندانی ئێڤین دەستبەسەرن
به پێی زانیارییهكانی تۆری مافهكانی مرۆڤی كوردستان، لوقمان پیرخزرانیان، ندا پیرخزرانیان و ئێلوار قولیوهند، سێ چالاكی كۆمهڵایهتی و هونهرمهند كه نزیكهی سێ حهفته لەمەوپێش لە لایەن هێزه ئهمنییهكانەوە لە تاران دهستبهسهر كرابوون، هێشتا هەر له یهكێك له دهستبهسهرگه ئهمنییهکانی زیندانی ئێڤیندان.ندا پیرخزرانیان لەم ڕۆژانەی دواییدا پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیی لەگەڵ بنەماڵەکەی گرتووە و پێی وتوون کە گواستراوەتەوە بۆ ژووری گشتی، بەڵام لەسەر ئەو ڕێکخراوەی دەستبەسەری...
زیاترتاران؛ گواستنەوەی سەکینە پەروانە لە زیندانی ئێڤینەوە بۆ شوێنێکی نادیار
بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو زیندانیی سیاسیی کورد سەکینە پەروانە، لە زیندانی ئێڤینی تارانەوە گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.پێشتر سەکینە پەروانە داوای کردبوو بگوێزرێتەوە بۆ زیندانی شارەکەی خۆی، هەر بۆیە پێدەچێ ڕەوانەی زیندانێکی پارێزگای خوراسانی باکوور کرابێت کە شوێنی دانیشتنی بنەماڵەکەیەتی. ئەڵبەت گەلاوێژی ئەمساڵ داواکاری گشتیی تاران داوای گواستنەوەی ئەم زیندانییە سیاسییە کوردەی بۆ زیندانی بۆجنووردی پارێزگای خوراسانی باکوور کە شاری بنەماڵەکەیەتی،...
زیاترتاران؛ خوێندکارێکی کورد بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا
بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژ، میهرەبان کەشاوەرزی، خوێندکار و ئەکتەری شانۆ، بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی ٣ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانیکردن ڕەوانەی زیندانی ئێڤینی تاران کرا.مێهرەبان کەشاوەرز خەڵکی مەریوان و خوێندکاری شانۆیە لە زانکۆی هونەرە جوانەکاندا و پێشتر لە خەرمانانی ١٣٩٤ لە لایەن هێزەکانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر و دوای نزیکەی مانگێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.ناوبراو ٢٦ی خاکەلێوەی...
زیاتر