به پێی زانیارییه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، لوقمان پیرخزرانیان، ندا پیرخزرانیان و ئێلوار قولیوه‌ند، سێ چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌رمه‌ند كه نزیكه‌ی سێ حه‌فته لەمەوپێش لە لایەن هێزه ئه‌منییه‌كانەوە لە تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، هێشتا هەر له یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌رگه ئه‌منییه‌کانی زیندانی ئێڤیندان.
ندا پیرخزرانیان لەم ڕۆژانەی دواییدا پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیی لەگەڵ بنەماڵەکەی گرتووە و پێی وتوون کە گواستراوەتەوە بۆ ژووری گشتی، بەڵام لەسەر ئەو ڕێکخراوەی دەستبەسەری کردووە و هەروەها لەسەر چارەنووسی باوکی، واتە لوقمان پیرخزرانیان، هیچ زانیارییەکی پێ نەداون.
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی ڕەزبەر هێزه ئه‌منییه‌كان چوونەتە سه‌ر ماڵی لوقمان پیرخزرانیان، پەیکەرساز و زیندانیی سیاسیی پێشوو و دوای پشكنینی ماڵه‌كه‌یان، ندا پیرخزرانیانی کچیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردبوو. لوقمان پیرخزرانیانی باوكی ئه‌م چالاكه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ش کە له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی منداڵه‌كه‌یدا ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕیبوو، لە لایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەر کرا و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی له به‌رده‌ستدا نییه.
هاوکات لەسەر چارەنووسی ئێلوار قولیوەند، چالاکی کۆمەڵایەتی کە هاوکات لەگەڵ ئەواندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، هیچ زانیارییەک له به‌رده‌ستدا نییه. ئەندیشە سەدری، یەکێکی‌تر لەم هونەرمەندە دەستبەسەرکراوانە، ڕۆژی شەممە ٣ی گەڵاڕێزان لە دەستبەسەرگەی ٢٠٩ی ئێڤینی تارانەوە گواستراوەتەوە بۆ بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە.
تاران؛ سێ هونەرمەند و چالاکی کۆمەڵایەتی هێشتا هەر لە زیندانی ئێڤین دەستبەسەرن
![](https://kurdistanhumanrights.org/wp-content/uploads/2020/10/Elvar-Neda-Loqman_-1.jpg)
دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد لە پیرانشار
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٥ هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد بە ناوەکانی سومەییە قادری، حسەین بایەزیدی، محەممەد سوڵتانی، محەممەد مورادی و هادی یووسفپوور لە...
زیاتر بخوێنەوەدەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوە