لەسێدارەدان لە ئێراندا ئارشیڤ - Page 3 of 19 - KHRN

 لە ئیلام زیندانییەک لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەشەمە (١١ی مارس) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی مەنسوور مەنسووری کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کراوە. پێشتر تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاندبوو کە هاوکات زیندانییەکی تریش بە ناوی موعین سەلاوەرزی‌زادە هەر لەم زیندانەدا لە سێدارە دراوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «مەنسوور مەنسووری، ٤٤ ساڵان، زگورت و خەڵکی شاری...

زیاتر

موعین سەلاوەرزی‌زاده، بەندکراوی تۆمەتبار بە «کوشتن»، دوای ٣٢ ساڵ بەندکران لە ئیلام لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەشەمە (١١ی مارس) موعین سەلاوەرزی‌زاده، ٥٨ ساڵان و خەڵکی گوندی «حەفتەچشمە»ی شاری ئاودانانی ئیلام، دوای ٣٢ ساڵ بەندکران بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» لە زیندانی ناوەندیی ئیلام لە سێدارە درا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە لە ساڵی ١٣٧٠ی هەتاوییەوە (١٩٩١) بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست»ی براکەی خۆی دەستبەسەر کرا و لە لایەن دادگای کەیفەریی یەکی پارێزگای ئیلامەوە...

زیاتر

 لە مەهاباد دوو زیندانی لە سێدارە دران

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی ڕێبەندان (٧ی مارس) سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی فەخرەدین مەنگوڕنژاد و عەباس دادوەر کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)یان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی مەهاباد جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، عەباس دادوەر، خەڵکی مەهاباد و فەخرەدین مەنگوڕنژاد، خەڵکی شنۆ، نزیکەی ٤ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «کوشتنی بەئەنقەست»ی ٢ برا...

زیاتر

گواستنەوەی بەندکراوێک بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ بە مەبەستی لەسێدارەدان

ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەشەمە (٥ی مارس) بەندکراوێک بە ناوی سەعید ڕەزایی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ دەرچووبوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ٣٨ ساڵەیەی خەڵکی ورمێ نزیکەی ١٤ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ...

زیاتر

سێ زیندانیی لەسێدارەدراوی کوردی تۆمەتبار بە «بەشداریکردن لە هاوکاریی هەواڵگری و سیخوڕیدا بۆ ئیسراییل» پێش لەسێدارەدان ئەشکەنجە دراون

دوای تێپەڕینی دوو مانگ بەسەر لەسێدارەدانی وەفا هەنارە، ئارام عومەریی بەردیانی، ڕەحمان پەڕحازوو و نەسیم نەمازیدا کە بە تۆمەتی «بەشداریکردن لە هاوکاریی هەواڵگری و سیخوڕیدا بۆ ئیسراییل» لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دران، تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە وەفا هەنارە، ئارام عومەریی بەردیانی و ڕەحمان پەڕحازوو پێش جێبەجێکردنی سزاکە لە لایەن هێزەکانی زیندانەوە لە ژووری تاکەکەسیدا بە سەختی ئەشکەنجە...

زیاتر

لە ئەردەبیل زیندانییەک لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی ڕێبەندان (١٩ی فێبرییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئیرەج پاکی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەردەبیل جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ئەردەبیل کرابوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٣٠ی ڕێبەندان (١٩ی فێبرییە) هەر لەم زیندانەدا...

زیاتر
كانونی دووه‌م 30, 2024

مانگرتنی موتەلیب ئەحمەدیان و سەکینە پەروانە لە زیندانەکانی ئێڤین و مەشهەد وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر لەسێدارەدانی چوار زیندانیی سیاسیی کورددا

موتەلیب ئەحمەدیان لە زیندانی ئێڤین و سەکینە پەروانە لە زیندانی مەشهەد، وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست لەسێدارەدانی چوار زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی قزلحەساری کەرەجدا مانیان لە خواردن گرت. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، موتەلیب ئەحمەدیان لە ڕۆژی ٩ی ڕێبەندانەوە (٢٩ی ژانڤییە) هاوکات لەگەڵ لەسێدارەدانی پژمان فاتیحی، موحسین مەزڵووم، محەممەد فەرامەرزی و وەفا ئازەرباردا مانگرتنەکەی خۆی دەست پێ کرد. ئەم زیندانییە سیاسییە...

زیاتر