له ڕۆژانی ڕابردوودا كۆڵبه‌رێكی ٣٤ ساڵانی خه‌ڵكی بانه به ناوی هاشم حه‌سه‌نی به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له ناوچه‌ی سنووریی هه‌نگه‌ژاڵی بانه كوژراوه.
كه‌سێكی ئاگادار له ڕووداوه‌كه له بانه، دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه به تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: «كاتژمێر ١٢ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١٢ی ڕێبه‌ندان (٣١ی ژانویه)، گرووپێكی كۆڵبه‌ر له ناوچه‌ی هه‌نگه‌ژاڵی بانه له سه‌رڕێگای سنوور كه ته‌نیا چه‌ند میترێك دووربوون بێ هۆشداری پێشتر كه‌وتنه به‌ر ڕه‌گباری هێزه‌كانی پاسگای سنووری، كه له ئاكامدا هاشم حه‌سه‌نی كوژرا».
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یە، گولله‌یه‌ك به‌ر كاسه‌ئێسكی سمتی ئه‌م كۆڵبه‌ره كه‌وتووه و دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی بانه كراوه، به هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له ده‌ست داوه.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یە له درێژه‌دا وتی: «هاشم حه‌سه‌نی، خه‌ڵكی گوندی “منجیلان”ی بانه‌یه و باوكی منداڵێكی دوو ساڵان بوو و پێشتر له سافكارییه‌كی ئۆتۆمبیل كاری ئه‌كرد. ناوبراو دوای نزیكه‌ی شه‌ش مانگ بێكاربوون ڕووی كردبووه كۆڵبه‌ری».
به‌پێی ئاماره كۆكراوه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی‌دا (١١ی به‌فرانباری ١٣٩٩) ٥٢ كۆڵبه‌ر له لایه‌ن به‌رپرسه چه‌كداره‌كانی حكوومه‌تی ئیسلامی ئێران یان به هۆی ڕووداوی سروشتی و نه‌بوونی ئه‌منییه‌ت له ڕێگا كۆڵبه‌رییەکاندا گیانیان له ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها له درێژه‌ی ئه‌مساڵدا ١٤٧ كۆڵبه‌ری‌تر بریندار بوون.