به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ١٠ی گەڵاڕێزان، كاروانێك له كۆڵبه‌ران له ناوچه‌ی سنووریی شاری ورمێ، كه‌وتنه به‌ر ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركییە و له ئاكامدا موسلێم قاسمی ده‌ستبه‌جێ كوژرا و براكه‌یشی به ناوی موسلێح قاسمی بریندار بووه.
ئه‌م دوو كۆڵبه‌ره خه‌ڵكی گوندی «کوران» ورمێن. پێشتریش دوو برای دیكەی خه‌ڵكی ئه‌م گونده به ناوه‌كانی ئه‌رسه‌لان و شه‌مزین ئه‌حمه‌دی له جۆزه‌ردان و پووشپه‌ڕدا له كاتی كۆڵبه‌ریدا به ته‌قه‌ی هێزه سنوورپارێزه‌كانی ئێران و توركییە گیانیان له ده‌ست دا.