کەیوان ڕەشۆزادە ئارشیڤ - KHRN

 دۆخی ناجێگیری کەیوان ڕەشۆزادە لە یازدەهەم ڕۆژی مانگرتندا / پەیامێک لە لایەن دایکیەوە

دۆخی تەندروستیی کەیوان ڕەشۆزادە کە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە یازدەهەم ڕۆژی مانگرتن لە خواردندایە، بووەتە مایەی نیگەرانییەکی زۆر. نازدار ڕوودساز، دایکی ئەم زیندانییە سیاسییە، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە دۆخی تەندروستیی کوڕەکەی، ڕایگەیاندووە کە کەیوان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە کەلەبچە و پێبەندەوە لە لایەن هێزەکانی گاردی زیندانەوە ئەشکەنجە دراوە. کەیوان ڕەشۆزادە ڕۆژی شەممە ٨ی گوڵان (٢٧ی ئاوریل) لە دەیەمین ڕۆژی مانگرتندا...

زیاتر

حەوتەمین ڕۆژی مانگرتنی کەیوان ڕەشۆزادە لە ژووری تاکەکەسیدا / بێبەشکران لە خزمەتگوزاریی پزیشکی دوای ئەشکەنجەدران لە لایەن هێزەکانی زیندانەوە

کەیوان ڕەشۆزادە، زیندانیی سیاسیی کورد کە لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ لە حەوتەم ڕۆژی مانگرتندایە، تا ئێستایش لە وەرگرتنی خزمەتگوزاری و چارەسەری پزیشکی بێبەش کراوە، ئەم زیندانییە سیاسییە پێشتر لە لایەن هێزەکانی زیندانەوە ئەشکەنجە دراوە و ئێستە بریندارە و لە دۆخێکی ناجێگیردایە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە کەیوان ڕەشۆزادە سەرباری شینبوونەوە و دروستبوونی ئیلتیهاب لە جەستەیدا بە هۆی ئەشکەنجەکانەوە، بە...

زیاتر
نیسان 21, 2024

ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین دۆخی سێ زیندانیی سیاسیی مانگرتووی کورد لە ژوورە تاکەکەسییەکانی زیندانی ورمێدا

ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خاکەلێوە (١٨ی ئاوریل) شاکر بێهرووز، زیندانیی سیاسیی کورد کە دژ بە کردنەوەی دۆسیەیەکی دادوەریی نوێ مانی لە خواردن گرتووە، بە فەرمانی بەرپرسانی زیندانی ناوەندییی ورمێ ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە. هاوکات کەیوان ڕەشۆزادە و ئەردەوان تەهووریان، دوو زیندانیی ساسیی کورد کە لە ژووری تاکەکەسیی ئەم زیندانەدان و مانیان لە خواردن گرتووە، لە لایەن هێزەکانی گاردی زیندانەوە ئەشکەنجە دراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست...

زیاتر
نیسان 17, 2024

هێرشکردنی هێزەکانی گاردی زیندانی ورمێ بۆ سەر بەندی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبی / دوو بەندکراو ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) پاسەوانەکان و هێزەکانی گاردی زیندانی ورمێ بە فەرمانی پەیمان خانزادەی سەرۆکی زیندانەکە هێرشیان کردە سەر بەندی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبی و دوای شێواندن و تێکدانی کەلوپەلی بەندکراوان، پەلاماری هەردوو زیندانیی سیاسیی کورد کەیوان ڕەشۆزادە و کامران قاسمییان دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) نزیک بە ١٠ پاسەوان و...

زیاتر