مەهسا ئەمینی ئارشیڤ - Page 4 of 11 - KHRN
بریندارێکی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی بۆکان گیانی لەدەست دا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی سەرماوەز (٢٩ی نۆڤامبر) ئیبراهیم شەریفی، هاووڵاتیی ٢٩ ساڵانی خەڵکی بۆکان کە لە ڕێکەوتی ٢٥ی گەڵاڕێزان (١٦ی نۆڤامبر) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکان بریندار ببوو، بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی سەیدولشوهەدای ورمێ گیانی لەدەست دا. دەوترێت تەرمی ئەم هاووڵاتییە گیانبەختکردووە تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی...
زیاتربەردەوامبوونی ڕەوتی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەراوڵە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوابەدوای بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ڕۆژانی ٢٤، ٢٥ و ٢٦ی گەڵاڕێزان (١٥، ١٦ و ١٧ی نۆڤامبر)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە دەیان هاووڵاتیی کوردیان لە شاری سەراوڵەی پارێزگای ئیلام دەستبەسەر کردووە و گواستوونیانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت یەک لەم هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوانە بە ناوی جەواد فەریادیان تۆمەتی «موحارەبە»ی ڕوبەڕوو کراوەتەوە. ناسنامەی ٢٢ کەس لەم...
زیاتردوو هاووڵاتیی بریندار بە هۆی قورسبوونی برینەکانیانەوە لە نەخۆشخانەکانی ورمێ و سنە گیانیان لەدەست دا
دوانیوەڕۆی یەکشەممە ٦ی سەرماوەز (٢٧ی نۆڤامبر) شۆڕش نیکنام، هاووڵاتیی ٣٣ ساڵان کە لە ڕێکەوتی ٢٦ی گەڵاڕێزان (١٧ی نۆڤامبر) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مەهاباددا بریندار ببوو، بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی سەیدولشوهەدای ورمێ گیانی لەدەست دا. هەر لەم ڕۆژەدا ڕەزا کازمی، منداڵی ١٦ ساڵان کە لە ڕێکەوتی ١ی سەرماوەزدا (٢٢ی نۆڤامبر) بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار ببوو، بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەری...
زیاتربێهرووز چەمەنئارا، مامۆستای زانکۆی کوردستان، لە سنە دەستبەسەر کرا
بێهرووز چەمەنئارا، سەرۆکی پێشووی توێژینگەی کوردستانناسی و مامۆستای بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردیی زانکۆی کوردستان، لە سنە دەستبەسەر کرا. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بێهرووز چەمەنئارا شەوی ڕابردوو (هەینی) لە ڕێگای گەڕانەوەدا بۆ ماڵەوە لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە ڕفێنراوە و تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگرتنی لە بەردەستدا نییە. ئەم مامۆستای زانکۆیە لەم ڕۆژانەی دواییدا بە هۆی مانگرتن...
زیاترئەشکەنجەدانی قورسی سامان یاسین بە مەبەستی وەرگرتنی دانپیانانی زۆرەملێ
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە سامان یاسین (سەیدی)، گۆرانیبێژی ڕەب و دیسلاڤی خەڵکی کرماشان کە ئێستە بە تۆمەتی «موحارەبە» لە زیندانی ئێڤینی تاراندا دەستبەسەرە، بە مەبەستی وەرگرتنی دانپیانانی زۆرەملێ خراوەتە ژێر ئەشکەنجەی جەستەیی و ڕۆحیی زۆر قورسەوە. بەندکردنی بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ لە شوێنێکی زۆر سارددا، لێدان و ئەشکەنجەدانی قورس و هەڵدانە خوارەوە لە شوێنێکی بەرزەوە لەو ئەشکەنجانەن کە لەم ماوەیەدا لەسەر...
زیاترخۆپیشاندانە خوێناوییەکانی کوردستان؛ ژمارەی هاووڵاتییانی گیانبەختکردووی کورد لە سەرهەڵدانی سەرانسەریدا گەیشتە ١٠٤ کەس
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای سەرژهەڵدانی سەرانسەریی خەڵکی ئێرانەوە لە دوای کوشتنی حکوومەتیی ژینا (مەهسا) ئەمینییەوە، تا ئێستا لانیکەم ١٠٤ هاووڵاتیی کورد لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شار و گوندەکانی کوردستان و ناوچەکانی تری ئێراندا بە دەستی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراون. ١١ کەس لە گیانبەختکردووان منداڵ بوون. ٤٢ کەس لەم گیانبەختکردووانە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا (مەهاباد ١٣ کەس، بۆکان ١٣ کەس،...
زیاتر