کۆڵبەران ئارشیڤ - Page 3 of 15 - KHRN
گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرمادا
ئێوارەی سێشەممە ١٧ی ڕێبەندان (٦ی فێبرییە) کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی فەرید ڕووبینا بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرمادا لە ناوچەی سنووریی «هەنجیران»ی مەریوان گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، فەرید ڕووبینا ڕۆژی ڕابردوو لە ڕێگای کۆڵبەریدا لە ناوچەی سنووریی «هەنجیران»ی مەریوان لە ناو کڕێوەی بەفر و سەرمادا ڕێی لێ ون بووە و خەڵکی ناوچەکە دوای چەندین کاتژمێر گەڕان، دواجار...
زیاتربرینداربوونی چوار كۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
ئێوارەی یەکشەممە ١٥ی ڕێبەندان (٤ی فێبرییە) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا لانیکەم چوار کۆڵبەر بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم کۆڵبەرانە کە هیچ بارێکیان پێ نەبووە، لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران. عەلی ئەبووبەکری، ٣٠ ساڵان، خالق...
زیاتربرینداربوونی سێهەم ئەندامی بنەماڵەیەکی کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە کەمتر لە ساڵێکدا
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٣ی ڕێبەندان (٢ی فێبرییە) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی کۆسار ڕوستەمنژاد بە سەختی بریندار بوو. لە یەک ساڵی ڕابردوودا دوو برای دیکەی ئەم کۆڵبەرە بە ناوەکانی فەرشاد و فەردین ڕوستەمنژاد لە کاتی کۆڵبەریدا و بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە...
زیاتربرینداربوونی منداڵێکی کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
منداڵێکی کۆڵبەری ١٤ ساڵانی خەڵکی بۆکان بە ناوی ماردین ئەمینی لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و بریندار بوو. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕێبەندان (٣٠ی ژانڤییە) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەرێکی ١٤...
زیاترجەبار وەیسی، کۆڵبەری بریندار، لە نەخۆشخانەی کرماشان گیانی لە دەست دا
جەبار وەیسی، کۆڵبەری ٣٠ ساڵانی خەڵکی سەلاسی باوەجانیی کرماشان کە ئێوارەی دووشەممە ٩ی ڕێبەندان (٢٩ی ژانڤییە) لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود کەوتبووە بەر دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی ڕێبەندان (٣١ی ژانڤییە) ئەم کۆڵبەرە کە لە بەشی چاودێرییە تایبەتەکانی نەخۆشخانەی تاڵەقانیی...
زیاتردوو کۆڵبەر بە هۆی دەسڕێژ و ئەشکەنجەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە لە ژێر چاودێریی پزیشکیدان
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندان (٢٩ی ژانڤییە) کۆڵبەرێک بە ناوی جەبار وەیسی لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە براوەتە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان و ئێستە لە بەشی چاودێرییە تایبەتەکانی ئەم نەخۆشخانەدایە. هەروەها ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕێبەندان (٣٠ی ژانڤییە) کۆڵبەرێک بە ناوی بێهنام شەریفیان دوای ئەوەی لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانەی پارێزگای کوردستان لە...
زیاترکەمئەندامبوونی کۆڵبەرێک لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکاندا
جەوهەر فەرەجی، کۆڵبەری خەڵکی سەقز کە دوو حەفتە لەمەوپێش لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە بە دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە لای قاچەوە بە سەختی بریندار ببوو و بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی تاران کرابوو، قاچی چەپی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم کۆڵبەرە ٢٨ ساڵەیەی خەڵکی سەقز لە ڕێکەوتی ٢٣ی بەفرانباردا (١٣ی ژانڤییە) لە ناوچەی سنووریی هەنگەژاڵی...
زیاترکوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێراق
ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی ڕێبەندان (٢٢ی ژانڤییە) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی شۆشمێی سەر بە شاری پاوەی پارێزگای کرماشان، کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێراق و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی هۆشیار مەحموودی کوژراوە و کۆڵبەرێکی تریش بریندار بووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی ڕێبەندان (٢٢ی ژانڤییە) هێزە سنوورپارێزەکانی ئێراق لە ناوچەی سنووریی شۆشمێ لە مەودای نزیکەوە و...
زیاترکوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود
هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچە سنوورییەکانی شارۆچکەی نەوسوودی پارێزگای کرماشان دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی سادق میرزایی کوژراوە و دوو کۆڵبەری تریش بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی شەممە ٣٠ی بەفرانبار (٢٠ی ژانڤییە) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی شارۆچکەی نەوسوود لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانەوە دەسڕێژیان لێ کراوە...
زیاتر