به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له ڕۆژانی ڕابردوودا فه‌رشاد فه‌تاحی، هاووڵاتیی خه‌ڵكی ورمێ له لایه‌ن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر شێخلوو به تۆمەتی “ئه‌ندام بوون له گروپه سه‌له‌فییه‌كان” سزای سێ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاوە.
ئه‌م هاووڵاتییه له ڕێكه‌وتی ٣ی ڕه‌زبه‌ر(٢٢ی سێپته‌مبه‌ر)، لە لایەن هێزه ئه‌منییه‌كان له شاری ورمێ دهستبهسهرو ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌م شاره كرا. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٦ی گه‌ڵاڕێزان (٢٧ی ئۆكتۆبه‌ر)، دوای كۆتایهاتنی لێپرسینه‌وه‌كان گواسترایه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ و ئێستا له بەشی زیندانیانی سیاسیی و مەزهەبییدا ڕاگیراوه.