دانیشتنی دادگایی‌کردنی ده كه‌س له چالاكانی ژینگه‌پارێزی كورد و ئه‌ندامانی لقی كوردستانی حیزبی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی به ناوه‌كانی «فازڵ قه‌یتاسی، هادی كه‌مانگه‌ر، به‌ختیار كه‌مانگه‌ر، ئامانج قوربانی، سیروان قوربانی، عیسا فه‌یزی. مێهدی قوبادی، ڕاشد مونته‌زێری، خالید زه‌مان و فه‌رزاد حسه‌ینی» له لقی یه‌كه‌می دادگای ئینقلابی ئیسلامیی سنه، به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر “سه‌عیدی” به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی كوردستان، له‌م دادگایه‌دا كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی پوشپه‌ڕ به شێوه‌ی كومه‌ڵ یان تاکی و بەجیا به‌ڕێوه چوو، ئه‌م كه‌سانه تۆمه‌تی «تێكدانی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی له ڕێگه‌ی داكۆكیكردن یان ئه‌ندامبوون له پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاک)دا» خرایه پاڵیان. به‌وته‌ی دادوه‌ر سه‌عیدی، حوكمی ئەم کەسانه له ڕۆژانی داهاتوودا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
ڕۆژی ڕابردوو تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێك، باسی له ده‌رچوونی حوكمی ٤ ساڵ زیندان بۆ فه‌رهاد موحه‌ممه‌دی، پارێزه‌ر و به‌رپرسی لقی كوردستانی حیزبی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌كێك له تۆمه‌تبارانی ئه‌م دۆسیەیه كردبوو. ئه‌م حوكمه له ناوه‌ڕاستی مانگی جۆزه‌ردان و دوای ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی موحه‌ممه‌دی، دۆسیه‌كه‌ی نێردرابووه دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و پارێزگایه.
له مانگه‌كانی به‌فرانبار و ڕێبه‌ندانی ١٣٩٦دا هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ئیداره‌ی ئیتڵاعات و ڕێكخراوی ئیتڵاعاتی سپای پاسداران له هه‌ڵمەتێكی هاوبەش و به‌ربڵاودا، ده‌یان چالاكی ژینگه‌پارێز و ئه‌ندامانی لقی كوردستانی حیزبی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌ییان له شاره‌كانی كامێران، سنه و مه‌ریوانی پارێزگای كوردستان، به شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ و جیاجیا ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. دوابه‌دوای ده‌ستبه‌سه‌ربوونی ئه‌م كه‌سانه، شوێنی كاری ئه‌م حیزبه له‌م شارانه‌دا به‌ستران و ده‌یان كه‌سی‌تر له ئه‌ندامان و هاوكارانی ئه‌م حیزبه له لایه‌ن ڕێكخراوه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه بانگ كران و كه‌وتنه ژێر لێپرسینه‌وه. تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان دوای ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ربوونانه به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكی شیكارانه، نیگەرانیی خۆی له ئاست دۆسیه‌چێكردنی ڕێكخراوه ئه‌منیه‌تییه‌كان بۆ هاووڵاتییان وچالاكانی كورد، ده‌ربڕیبوو.
هه‌رچه‌نده لە ئێستەدا زۆربه‌ی ده‌سبه‌سه‌ركراوانی ئه‌م دۆسیه به دانانی بارمته‌ی قورس بە شێوەی کاتی و تا کاتی ده‌رچوونی دوایین حوکمی دادگا ئازاد کراون، به‌ڵام «حسێن كه‌مانگه‌ر» به درێژایی دوو ساڵ ونیوی ڕابردوو له زینداندا بووە و ئازاد نەکراوه. تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان پێشتر لە دووتوێی ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەو گوشارانەی ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی سنه و كامێران کردبوو کە دەیانەوێ تۆمەتی «بەغی» بە سەر ئەم بەندکراوە سیاسییەدا بسەپێنن و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەر بکەن، ئەویش بە تۆمەتبارکردنی ناوبراو به ئه‌ندامێتی له یه‌كێك له حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی كوردستاندا. شایانی باسە کە دادگاییكردنی ئه‌م چالاكه كوردە به‌م زووانه و له ڕێكه‌وتی ٢٢ی پووشپه‌ڕدا به‌ڕێوه ده‌چێ.
ئه‌فشین شێخه‌لئیسلامی، چالاكی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێز، یه‌كێكی‌ترە لەو ده‌ستبه‌سه‌ركراوانەی مانگی به‌فرانباری ١٣٩٦ کە سەرەڕای ئەوەی له ڕێكه‌وتی ٢٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٣٩٨دا به تۆمه‌تی «پڕوپاگه‌نده‌ی دژ به حكوومه‌ت» حوكمی سێ مانگ زیندانی بۆ بڕایه‌وه، به‌ڵام حه‌فته‌ی ڕابردوو دیسان له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی شاری سنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و دوای تێپه‌ڕبوونی حه‌فته‌یه‌ک هێشتا هیچ پێوه‌ندییه‌كی بە بنەماڵه‌کەیەوە نه‌گرتووه.
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان پێشتر ناوی چالاكه كورده ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانی له كامێران و سنه كه ڕۆژی ڕابردوو له‌دادگای ئینقلابی سنە دادگایی كران، بڵاو كردبۆوه کە ئەم ناوانەی خوارەوەن:
فازڵ قه‌یتاسی: چالاكی ژینگه‌پارێز وئه‌ندامی لقی كوردستانی حیزبی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی له كامێران و ئه‌ندامی جێگری پێشووی شۆرای شاری كامێران
ڕاشید مونته‌زێری: كارمه‌ندی بانك، چالاكی ژینگه‌پارێز و ئه‌ندامی شۆرای گوندی شاهینیی كامێران
سیروان قوربانی: چالاكی ژینگه‌پارێز و ئه‌ندامی شۆرای ڕێبه‌ریی لقی كوردستان.
ئامانج قوربانی: ماستەری ژینگه و كارمه‌ندی ئیداره‌ی ژینگه‌ی كامێران، له چالاكانی به‌پێشینه‌ی بواری ژینگه و رۆژنامه‌نووس.
عیسا فه‌یزی: چالاكی ژینگه‌پارێز و ئه‌ندامی پێشووی لقی كوردستانی حیزبی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی له كامێران
فه‌رزاد حسه‌ینی: له ئه‌ندامانی لقی كوردستانی حیزبی یه‌كێتیی نەتەوەیی
هادی كه‌مانگه‌ر: چالاكی ژینگه‌پارێز و ئه‌ندامی پێشووی لقی كوردستانی حیزبی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی له كامێران
مێهدی قوبادی: هاووڵاتیی گوندی شاهینی له كامێران
به‌ختیار كه‌مانگه‌ر: هاووڵاتی و له كاسبكارانی جێ‌متمانه و خۆشناوی شاری كامێران
خالید زەمانی: هاووڵاتیی خه‌ڵكی گوندی پاڵنگانی سه‌ر به شاری كامێران