شاكر بێهروز، زیندانی سیاسی كورد كه له مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له لایه‌ن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ورمێوه به تۆمه‌تی «بەغی» له ڕێگای ئه‌ندامبوونەوە له حیزبی كۆمه‌ڵەدا سزای ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا بوو، له دۆسیه‌یه‌كی دیكه‌دا به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ستی یه‌كێك له ئه‌ندامانی سپای پاسداران له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای كه‌یفه‌ری ورمێوه سزای ئێعدامی به سه‌ردا سه‌پا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له دۆسیه‌ی ئه‌م زیندانییه سیاسیه دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان وتی: كۆبوونه‌وه‌ی دادگایی كردنی ئه‌م زیندانییه سیاسیه له ڕێكه‌وتی ١٦ی سه‌رماوه‌زدا له لقی یه‌كی دادگای كه‌یفه‌ری تایبه‌ت به لاوانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به ڕێوه چوو و ئه‌مڕۆ ئه‌م حوكمه به شێوه‌ی فه‌رمی به ناوبراو ڕاگه‌ینراوه.
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه، ئه‌م حوكمه له حاڵێكدا ڕوویداوه كه ئه‌م زیندانییه سیاسیه له كاتی روودانی قهتڵهكهدا له شوێنێكی دیكه بووه و ١٠ هاووڵاتی دانیشتووی ئه‌م گونده «دیزج مه‌رگه‌وه‌ڕ»ی ورمێ‌ش ئاماده‌ن له‌م باره‌وه شاهێدی بده‌ن، به‌ڵام دادگا ڕێگای نه‌داوه به‌م كه‌سانه له دادگا ئاماده بن.
ئه‌م سه‌رچاوه له درّێزهدا وتی بنه‌ماڵه‌ی مامل موحه‌ممه‌دی ( كه‌سه كوژراوه‌كه‌ی ئه‌ندامی به‌سیجی سپای پاسدارن) سه‌ره‌تا شكاتیان له‌م زیندانییه سیاسییه نه‌كردبوو به‌ڵام دواتر به هۆی زه‌خت و گوشاری دەزگای ئیتلاعاتی سپاوه ناچار ده‌به‌ن دژی شاكر بێهروز شكایه‌ت بكه‌ن.
شاكر بێهروز، هاووڵاتیی خه‌ڵكی ورمێیه و پاییزی ١٣٩٧ دوای وه‌رگرتنی ئه‌ماننامه و گه‌ڕانه‌وه له هه‌رێمی كوردستان، خۆی به ئیداره‌ی ئیتلاعات ناساند و دوای ١٤ ڕۆژ لێپرسینه‌وه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد كرا. سێ مانگ دوای ئازادبوونهكهی له ڕێكه‌وتی ٢٨ی به‌فرانباری هه‌مان ساڵدا بۆ جارێکی‌تر لە لایەن هێزه‌كانی پاراستنی ئیتلاعاتی سپای ورمێوە به تۆمه‌تی كوشتنی یه‌كێك له ئه‌ندامانی سپای پاسداران لە ناوچەکەدا، ده‌ستبه‌سه‌ر کرایەوە و ماوه‌ی ساڵێك و ١٨ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌م دەزگا ئه‌منییه‌دا له پادگانی ئه‌لمه‌هدیی سپا، له ژێر لێپرسینه‌وه و ئه‌شكه‌نجەی ڕۆحی و جه‌سته‌ییدا بوو.».
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، «دوای پێنج مانگ ده‌ستبه‌سه‌ربوون و مانه‌وه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی پاراستنی ئیتلاعاتی سپا. ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه ڕه‌وانه‌ی لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ورمێ كراوه و دوای به‌ڕێوه‌چوونی موحاکەمەیهكی چه‌ندده‌قه‌یی، به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له حیزبی دیموكراتی كوردستان ئێران‌دا، سزای ٥ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا».
ئه‌م سه‌رچاوه‌یە هەروەها باسی دۆسیهچێكردنی پاراستنی ئیتلاعاتی سپای بۆ ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه كرد و له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: «شاكر بێهروز سه‌ره‌تا به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران‌دا سزای پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا، به‌ڵام دواتر له سیناریۆیه‌كی نوێ‌دا له لایه‌ن ئه‌م دەزگا ئه‌منیه‌تییه‌وه دۆسیه‌یه‌كی دیکەی بۆ دروست کرا و ڕووبه‌ڕووی تۆمه‌تی «بەغی» له ڕێگای «ئه‌ندامبوونەوە له کۆمه‌ڵەدا» و «كوشتنی یه‌كێك له ئەندامانی سپای پاسداران لە ناوچەکەدا»، بوویه‌وه.».
ئه‌م سه‌رچاوه ئاگاداره له دۆسیه‌كه، هۆکاری «دانپیانانە زۆرهملێیەکان»ی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه‌ی له لێپرسینه‌وه‌کانی نێو ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌منیی سپای پاسدارانی گەڕاندەوە بۆ ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆری جه‌سته‌یی و ڕۆحی و له درێژه‌دا وتی: « له حاڵێكدا کە لانیكه‌م ١٠ هاووڵاتیی دیزه‌جی مه‌رگه‌وەڕ له ورمێ به ئیمزاكردنی شههادهتنامهیهكی هاوبه‌ش ڕایانگه‌یاندووه كه ناوبراو له كاتی كوشتنی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سپای پاسداران‌دا له دووكانێك له‌گه‌ڵ ئه‌وان بووه، به‌ڵام دادگا گوێی به‌م شایەتحاڵانه نه‌داوه و پشتگوێی خستوون».
ئه‌م سه‌رچاوه له كۆتاییدا ئه‌مه‌شی زیاد كرد: «لێكۆڵه‌ره‌كانی سپای پاسداران چه‌ندین جار له كاتی لێپرسینه‌وه له‌م به‌ندكراوه سیاسییه پێیان ڕاگه‌یاندووه كه وه‌رگرتنی ئه‌ماننامه له ئیداره‌ی ئیتلاعات و هەماهەنگیکردنی له‌گه‌ڵ ئه‌م دەزگایە بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران، به قورسی لەسەری دەکەوێت و ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تاوه خۆی به سپای پاسداران بناساندبا ڕووبەڕووی ئه‌م کێشەیە نه‌ده‌بوویه‌وه. له ڕاستیدا هۆکاری دروستکردنی سیناریۆ لە دژی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه دەگەڕێتەوە بۆ شەڕ و بەربەرەکانێی نێوان ئه‌م دوو دەزگا ئه‌منییه».