لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی کورد لە سەروبەندی دووەم ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، سەعدوون شەریفی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئێوارەی چوارشەممە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣ (٤ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) هێزە ئەمنییەکان هەڵیاکوتاوەتە سەر ماڵی سەعدوون شەریفی لە گوندی «گڕداسە»ی پیرانشار و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە.
تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەردست نەکەوتووە.