به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئه‌سرین محه‌ممه‌دی، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سنه و ده‌رچووی به‌شی مێعماری, كه له ڕێکەوتی ٢٠ی به‌فرانباردا(٩ی ژانویه)، هاوكات له گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی به كۆمه‌ڵی چالاكانی كورد له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ئه‌مڕۆ ٢٨ی ڕێبه‌ندان(١٦ی فێبریه)، له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێوه ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی ئه‌م شاره كرا.
تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌روه‌ها هه‌واڵی ئازاد كرانی كاتی ده‌ریا تاڵه‌بانی، ژنه چالاكێكی تری كوردی بڵاو كردۆتەوە. تۆمه‌تی ئه‌م چالاكه مهدهنهییه هاوكاریكردن له گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه كوردیه‌كان ڕاگه‌یندراوه.
زیاتر له ١٠٠ هاووڵاتیی و چالاكی كورد له درێژه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا له شاره جۆرواجۆرهكاندا له لایه‌ن ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران و وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ركراون، تاكوو ئێستا ١٣كه‌س له‌م كه‌سانه به دانانی بارمته ئازاد كراون، به‌ڵام ده‌یان كه‌سی تر هێشتا له ده‌ستبه‌سه‌رگه شاراوه‌كانی ئه‌م دوو ڕێكخراوه ئه‌منییه‌تییه له شاره‌كانی ورمێ، سنه و مەریوان له ژێر لێپرسینه‌وه‌دان، له‌م ژماره‌یه پێنج ژنی چالاك به ناوه‌كانی ئه‌سرین محه‌ممه‌دی، عه‌زیمه ناسری، ڕۆژین محه‌ممه‌دپوور، فه‌ریبا ئه‌حمه‌دی و ڕۆئیا جه‌لالی هێشتا به شێوه‌ی كاتی ده‌ستبه‌سه‌رن.