به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به ده‌ستی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان گه‌ییشتووه، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی پووشپه‌ڕ (٦ی جولای)، ده‌سته‌یه‌ك كۆڵبه‌ر له ناوچه‌ی «هه‌نگه‌ژاڵ»ی بانه له پارێزگای كوردستان كه‌وتنه به‌ر ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووره‌وه و له ئه‌نجامدا كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی محه‌ممه‌د به‌هرامی بریندار بووه.
ئه‌م كۆڵبه‌ره له مه‌ودایه‌كی نزیكه‌وه كه‌وته به‌ر گولله وبۆ ده‌رمانكردن ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی بانه كراوه.
شدهاند.
به پێی ئاماره كۆكراوه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان له سه‌ره‌تای مانگی پووشپه‌ڕه‌وه تا ئه‌مڕۆ سێ كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی فه‌هیم ڕۆستهمزاده، واحد محه‌ممه‌دپوور و كه‌یوان حه‌ق مورادی له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور و سپای پاسداران له ناوچه‌ی سنووریی سه‌وڵاوا و سه‌رده‌شت كوژراون، هه‌روه‌ها له‌م ماوه‌یه‌دا ٦ كۆڵبه‌ری دیكه‌یش به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووره‌وه بریندار بوون.