ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (١١ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) عەلی ڕەسوولی، کۆڵبەری خەڵکی مەهاباد، لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و گیانی لە دەست دا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی گەلاوێژ (١١ی ئاگۆست) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «دۆپەزە»ی سەردەشت لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا عەلی ڕەسوولی، کۆڵبەری خەڵکی مەهاباد، دەسبەجێ گیانی لە دەست داوە.

عەلی ڕەسوولی، ٣٢ ساڵان، باوکی منداڵێک، خەڵکی گوندی «کۆران»ی مەهاباد و دانیشتووی شارۆچکەی نەڵاسی سەردەشت بوو.