به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌وتووەته ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی خه‌رمانان (١١ی سێپتامبەر)، هێزەکانی پۆلیسی ئاسایشی شاری ورمێ هه‌ڵیانكوتاوەته سه‌ر ماڵی چالاكی مه‌ده‌نی و زیندانی سیاسی شه‌هرام كازمیان له شاری ورمێ‌دا و دوای شكاندنی ده‌رگای ماڵه‌كه، ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووە.
ده‌وترێ له یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه چه‌ندین جارله ڕێگای ته‌له‌فۆنەوە و له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌منیه‌ته‌وه بانگهێشت كرابوو، به‌ڵام ئەو به هۆی نایاساییبوونی ئه‌م جۆرە بانگهێشتكردنه‌وە ئامادە نەبووە خۆی ڕادەستی ئەم دەزگا ئەمنییە بکات.
ئەم چالاکە مەدەنییە کە لە کاتی دەستبەسەرکردندا ویستبووی لە ڕێگای هەڵدانی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت، گواسترایەوە بۆ دەستبەسەرگەی پۆلیسی ئاسایش ناسراو بە «٩ پلە» و لە حەوشەی ئەم دەستبەسەرگه‌یەدا لە لایەن چەند پاسەوانێکی ئەم دەزگا ئەمنییه‌وه كه‌وتووەته به‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه.
شه‌هرام كازمیان نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌فسه‌رانی پۆلیسی ئه‌منیه‌ت و هەڵدانی حه‌بەوە له هۆش خۆی چووە و به‌په‌له ڕەوانەی نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینیی شاری ورمێ کراوه. ئەم چالاکە مەدەنییەڕۆژی ڕابردوو لە نەخۆشخانە دەرچووە و هێزە ئەمنییەکان بە هۆی ناجێگیربوونی باری تەندروستییەوە وازیان لە دەستبەسەرکردنەوەی هێناوە.
هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم چالاکە مەدەنییە، «تێکدانی ڕای گشتی» لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی هەندێ بابەتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەبارەت بە مافی کورده‌كانی ورمێ ڕاگەیەنراوە.
شەهرام کازمیان، چالاکی مەدەنیی خەڵکی ورمێ، ڕۆژی ١٦ی بەفرانباری ١٣٩٨ (۶‌ی ژانڤییەی ٢٠٢٠) لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دستبەسەر کرا و دوای ٢٧ ڕۆژ لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرا.
ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕەشەمەی ١٣٩٨دا (مارسی ٢٠٢٠) لە لایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» و «ئەندامبوون لە گرووپە دژبەر و دوژمنەکاندا» بە گشتی سزای ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
ئەم هاووڵاتییە کوردە لە خاکەلێوەی ١٣٩٩دا (ئاوریلی ٢٠٢٠) و دوای دەرکردنی سزای بەندکران، بە بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
سزای ٦ ساڵ بەندکرانی ئەم چالاکە مەدەنییە لە دادگای پیاچوونەوەی ورمێ‌دا وەک خۆی پەسەند کرایەوە، بەڵام دواتر دیوانی باڵای ئێران ماوەی سزاکەی کەم کردوەوە بۆ ٣ ساڵ بەندکران و لە بەفرانباری ١٣٩٩دا (ژانڤییەی ٢٠٢١) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی زیندان کرا.
شەهرام کازمیان لە خەرمانانی ١٤٠٠دا (سێپتامبەری ٢٠٢١) بە هۆی نەخۆشی و دوای ئەوەی پزیشکیی داد لە دووتوێی نامەیەکدا ڕایگەیاند کە توانای مانەوەی لە زینداندا نییە، جێبەجێکردنی سزاکە ڕاگیرا و لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.