ڕۆژی سێشەممە ٥ی پووشپەڕ (٢٥ی ژوەن) ئیدریس دادڕەس، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٥ی پووشپەڕ (٢٥ی ژوەن) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە لە مەریوان و بەبێ مۆڵەتی یاسایی و بە توندوتیژییەوە دەستبەسەریان کردووە.

تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگیران و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.