دوای تێپەڕینی ٣ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی حەمید فەرهادی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان و دانیشتووی تاران، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی پووشپەڕ (٨ی جولای) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە لە شاری تاراندا و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە.

تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگیران و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.