ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ چالاكی مه‌ده‌نی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/2021/04/24/p10272
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ، شه‌ممه ٤ی گوڵان (٢٤ی ئاوریل)، سێ چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی مه‌رزیه غوڵام وه‌یسی، سیروان عه‌بدوڵاهی و عه‌تا ڕه‌زاربابی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له سنه دوای پشت ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: هێزه ئه‌منییه‌كان كه دیار نییه سه‌ر به كام لایه‌نی ده‌زگای ئیتلاعاتی بوون دوای ئاماده بوونیان له ماڵی مه‌رزیه غوڵام وه‌یسی، ناوبراو و كوڕه‌كه‌ی به ناوی سیروان عه‌بدوڵاهی وهه‌روه‌ها هاوڕێیه‌كیشیان به ناوی عه‌تا ڕه‌زاربابی كه چالاكی مه‌ده‌نییه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
مه‌رزیه غوڵام وه‌یسی له به‌ندكراوه كۆنه سیاسییه‌كانی ده‌یه‌ی شه‌سته و له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی سیروان عه‌بدوڵاهی له بواری ژنان و ژێنگه پارێزییدا چالاك بوون. هێزه ئه‌منییه‌كان هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌م چالاكانه‌یان باس نه‌كردوه‌و بنه‌ماڵه‌كانیشیان هیچ زانیارییه‌كان نییه له شوێنی گواستنه‌وه و ڕاگرتیان.
بابەتی پەیوەندیدار
-
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتی كورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه
-
ئازاد بوونی دوو چالاكی مه‌ده‌نی / هاووڵاتییه‌كی كورد ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
-
ڕۆیا جه‌لالی به دانانی بارمته ئازاد كرا
-
گواستنەوەی منداڵێکی تۆمەتباری سیاسی لە دەستبەسەرگەوە بۆ کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە
-
دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کران
-
چالاکی مەدەنیی کورد مادێح فەتحی دیسانەوە لە سنە دەستبەسەر کرا