ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییه‌ك له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/2021/05/02/p23100
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه، هاووڵاتییه‌كی ٢٤ساڵه‌ی كورد به ناوی فاروق قازی، خه‌ڵكی گوندیی“کوڕەگرە” ی سه‌ر به شاری كامێران له ڕێكه‌وتی ۳۰‌ی مانگی خاكه‌لێوه‌دا (١٩ی ئاوریل)، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه له ماڵه‌كه‌یی خۆی له‌و گونده‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: دوای تێپه‌ڕبوونی دوازده ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی فاروق قازی و سه‌ره‌ڕای سه‌ردانی به‌رده‌وامی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری كامێران و سنه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر بار‌و دۆخ و شوێنی راگرتنی ئه‌م هاووڵاتییه كورده به‌ر ده‌ست نه‌كه‌وتووه. بەرپرسە ئەمنییەكان ڕایانگەیاندووە بەو مەرجە شوێن و دۆخی ڕاگرتنی فارووق ئاشكرا دەكەن كە بنەماڵەكەی لەگەڵ ئیدارەی ئیتڵاعات هاوكاری بكەن.
بابەتی پەیوەندیدار
-
باسام مورادی لە زیندان مانی له خواردن گرت
-
لە شەڕێکی قورسی نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و پژاکدا ئەندامێکی ئەم حیزبە بە برینداری دەستگیر کراوە
-
نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی کوردی دەستبەسەرکراو لە کامێران
-
ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکردنی چوار مامۆستا لە شاری کامێران
-
کوژرانی شەش هاووڵاتیی کورد لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی سنە، کامێران، سەقز و بۆکان‌دا
-
هێزە ئەمنییەکان لە شارەکانی کامێران و پاوە سێ منداڵیان ڕفاند