تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی جۆزەردان، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی ئیبراهیم ئەحمەدی لە زیندانی ناوەندیی تەورێز جێبەجێ کراوە.
ئەم زیندانییە لە بەفرانباری ١٣٩٨دا بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست»ی چوار ئەندامی بنەماڵەکەی لە شاری بوناب دەستبەسەر کرابوو و گواسترابوویەوە بۆ زیندانی میاندواو. ناوبراو هەر بەم تۆمەتە حەکمی ئێعدام لە بەرچاوی خەڵک لە شاری بونابی بەسەردا سەپا و نزیکەی ٨ مانگ لەمەوپێش بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی تەورێز کرابوو.
دەوترێت لەبەر ئەوەی هەندێ لە دامەزراوە حکوومییەکان دژ بە ئێعدامی ئەم زیندانییە لە پێش چاوی خەڵکدا بوون، دواجار لە هەمان زیندانی تەورێز لە سێدارە دراوە.