له ڕۆژی شه‌ممه‌٢ی گه‌لاو‌ێژەوە و دوابه‌دوای تێكهه‌ڵچوونی هێزه‌كانی قه‌رارگای حه‌مزه‌ی سه‌یدولشوهه‌دای سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی و هێزه‌كانی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كان له‌نزیك گوندی «عه‌له‌م ئاوای»ی شاری بۆکانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، هێزه‌كانی سپا له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی دەوروبەری گونده‌كانی بۆكاندا جێگیر کراون و دەوترێ کەشێکی ئەمنیی قورس باڵی بەسەر ئەم ناوچانەدا کێشاوە.
ڕۆژی ڕابردوو ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی ته‌سنیم به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی قه‌رارگای حه‌مزه‌ی سه‌یدولشوهه‌دای سپا رایگه‌یاندبوو كه له‌ئه‌نجامی تێكهه‌ڵچوونی هێزه‌كانی ئه‌م قه‌رارگایه‌دا دوو كه‌س له‌ئه‌ندامانی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كان كوژراون و كه‌سێكیش بریندار بووه. سپا له درێژه‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌دا هه‌روه‌ها باسی له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتیی كورد له‌م ناوچه‌یه‌دا كردووه.
چه‌ند كه‌س له‌دانیشتووانی گونده‌كانی ئه‌م ناوچەیە له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ڕایانگه‌یاند: «ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌٢ی گه‌لاویژ، هێزه‌كانی سپای پاسداران له ده‌وروبه‌ری گوندی عه‌له‌م ئاوای بۆكان جێگیر کراون و ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر له‌گه‌ڵ یه‌كێك له هێزه كوردییه‌كاندا کەوتوونەتە شەڕەوه. ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه دوای چه‌ند كاتژمێرێك وه‌ستاوه و به‌ره‌به‌یانی رۆژی دواتریش دیسان درێژه‌ی پەیدا کردووە.
به‌وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوانه، درۆنە‌كانی سپای پاسداران له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا لەسەر‌گونده‌كانی ئه‌م ناوچه‌یە بەردەوام لە فڕین‌دا بوون‌و به‌هۆی ئاماده‌بوونی به‌ربڵاوی هێزه‌كانی سپای پاسدارانەوە کەشێکی ئه‌منیی قورس باڵی بەسەر ئه‌م ناوچانه‌دا کێشاوە.
ئه‌م سه‌رچاوانه له درێژه‌دا باسیان له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی لانیكه‌م سێ هاووڵاتیی مه‌ده‌نی له‌نزیك شوێنی شەرە‌كه كرد كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپاوه توندوتیژییان لەگەڵ کراوە و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌م ده‌زگا ئه‌منی- سەربازییه‌له‌ورمێ كراو‌ن. ناسنامه‌ی ئه‌م كه‌سانه تاكوو ئێستا به‌رده‌ست نه‌كه‌وتووه،
ده‌وترێ ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه له نێوان هێزه‌كانی سپای پاسدارن و ئه‌ندامانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك)دا ڕووی داوه.