تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە نزیکەی هەفتەیەک پێش ئێستا هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی “گەنکەچین”ی سەربە ورمێ بە ناوی مێهران مەعنەوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەی ئەو هاوڵاتییە کوردە و دەستبەسەریان کردووە.

سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی مەعنەوی، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکار و شوێنی دەستبەسەرکرانی ئەو هاوڵاتییە کوردە لە بەر دەستدا نییە.