بەپێێ زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو هێزە ئەمنیەتییەکان هاوکات ٥ چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی سەقزیان بە ناوەکانی ئارمیا ڕەنجبەری، عەلی قادری، هێمن کەریمی، هیوا و وریا ئەمینی دەستبەسەر کردووە و گواستوونیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سەقزەوە ئاگاداری کردینەوە کە ماڵی ئەم کەسانە پشکێنراوە و هێزە ئەمنیەتییەکان دەستیان بە سەر کەلوپەلە شەخسییەکانیاندا گرتووە.
دەوترێت لە ڕۆژی ڕابردووەوە کە بنەماڵەکانی ئەم دەستبەسەرکراونە بەردەوام سەردانی دادگا و ڕێکخراوە ئەمنییەکانیان کردووە، ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز ڕایگەیاندووە کە ئاگایان لە چارەنووسی ئەم کەسانە نییە.
بە پێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا لانیکەم ٤١ هاووڵاتی و چالاکڤانی کورد لە شارەکانی کرماشان، جوانڕۆ، ئیسلامئاوای ڕۆژئاوا، کامێران، مەریوان، سنە، سەقز، شنۆ، بۆکان، پیرانشار، سەردەشت و مەهاباد لە پارێزگاکانی کرماشان، کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە دەستی هێزە ئەمنیەتییەکان دەستبەسەر کراون
سەقز؛ دەستبەسەرکردنی هاوکاتی ٥ چالاکی مەدەنی بە دەستی هێزە ئەمنییەکان
ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان؛ سەدان گیانبەختکردوو، بریندار و دەستبەسەرکراوی کورد
لە دەسپێکی شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکانەوە کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥) دەستی پێ کرد و تا...
زیاتر بخوێنەوەبێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی موحسین قادریی ئەندامی پژاک و پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە بەرانبەر چارەنووسیدا
لەسەر چارەنووسی موحسین قادری، ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) کە ڕۆژی ١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (٢٢ی ژوەنی ٢٠٢٥) لە نزیک...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – سەرماوەزی ١٤٠٤
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی...
زیاتر بخوێنەوە