به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ٣٠ی خه‌رمانان، ئه‌فشین شێخۆلئیسلامیی وه‌ته‌نی، چالاكی مه‌ده‌نیی كورد، دوای نزیكه‌ی سێ مانگ ده‌ستبه‌سه‌ربوون به دانانی بارمته‌ی ٢٠٠ میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرا.
ناوبراو ٧ی پووشپه‌ڕ له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له سنه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و ماوەی ٦٨ ڕۆژ له ژووری تاكه‌كه‌سیی ده‌ستبه‌سەرگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌م شاره له بارودۆخێكی سەخت و له ژێر گوشاری زۆردا بووه، ئەمەش زیاتر بە مەبەستی مەجبوورکردنی بە دانپێدانانی زۆره‌ملێ و ئەنجامدانی چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌فیزیۆنی. ناوبراو هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌یەک مۆڵەتی پێوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کەیی لێ زه‌وت كرابوو.
لەبەر ئه‌وه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌ی ئه‌فشین شێخولئیسلامی هێشتا نەیتوانیوە دۆسیه‌ی پارێزراوه‌كه‌ی ببینێت، زانیارییەکی ئەوتۆ لەسەر تۆمەتەکانی سەر ئەم چالاکە مەدەنییە له به‌رده‌ستدا نییه. هێندەی هەیە ئەوەیە کە لە ڕەوتی لێپرسینەوەکاندا لەسەر هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه كوردستانییه‌كان، به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه و رێكخستنی ناڕه‌زایه‌تییه جەماوەرییەكانی دژ بە هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا لە ڕه‌زبەری ١٣٩٨دا له سنه لێپرسینەوەی لێ کراوە. هەموو ئه‌و تۆمه‌تانه له لایه‌ن ناوبراوه‌وە ڕه‌ت كراوەته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌وترێ به‌شێک له لێپرسینه‌وه‌كانی ئه‌فشین شێخولئیسلامی پێوه‌ندیی به‌و تۆمه‌تانه‌وه بووه كه دوو ساڵ لەمەوپێش و دوای ده‌ستبه‌سه‌ربوونێکی یه‌ك مانگه لە ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارن و ئینجا به‌رێوه‌چوونی دادگاییەکەیدا، زۆربەیانی لەسەر لاچووبوو و دادگا بە بێ‌تاوان لە قەڵەمی دابوو. له‌و دادگایه‌دا كه حوكمه‌كه‌ی ٢٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی پارەکەدا ڕاگه‌یەنرا، ته‌نیا تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ی دژی حکوومەتی لەسەر ساق کرایەوە کە بۆ ئەوەش حوکمی سێ مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا.
ئەفشین شێخو‌لئیسلامیی وەتەنی تا ئێستا چەندین جار بە هۆی چالاکیی سیاسی و مەدەنییەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێ کراوە و لانیکەم پێنج جار لە لایەن ڕێکخراوە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، ناوبراو له‌م ساڵانه‌ی دواییدا دانیشتووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا بووه و دووساڵ پێش بۆ به‌دواداچوونی بارودۆخی ته‌ندروستیی دایك و باوكی گه‌ڕابوویه‌وه ئێران و ماوه‌یه‌ك دواتر ده‌ستبه‌سه‌ر و مافی چوونه ده‌رەوه له وڵاتی ئێرانی لێ زەوت کرا.