بەپێی ئەو ئامارانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کۆی کردۆتەوە، لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا لانیکەم ٣٠ هاووڵاتی و چالاکوانی کورد لە شارەکانی کامیاران، سنە، ورمێ کرماشان، مەریوان، جوانڕۆ، نەغەدە، شنۆ، بۆکان، پیرانشار و سەردەشت لە پارێزگاکانی کرماشان، ورمێ و ئازەربایجانی ڕۆژئاوادا لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراون. لەمانە ٤ کەسیان بە مەبەستی خستنەگەڕی حوکمی زیندانیکردنیان ڕەوانەی زیندان کراون و ٢٦ کەسی دیکەیان لە لایەن کاربەدەستانی دەزگای ئێتلاعاتی سپا و وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون و گواستراونەتەوە بۆ دەستبەسەرگە نهێنییەکانی ئەم دوو دەزگا ئەمنییە.
ئەگەرچی تا ئێستا ٤ کەس لەم گیراوانە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون، بەڵام زۆربەیان هێشتا هەر دەستبەسەرن و بەشێکی زۆریان تەنانەت مۆڵەتی پێوەندیگرتن لەگەڵ بنەماڵەکانیشیان پێ نەدراوە.
لەم مانگەدا بۆ زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی شاکر بێهرووز بە تۆمەتی «بەغی» لە ورمێ حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە و داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی حەیدەر قوربانیش، زیندانیی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام، لە دیوانی باڵای ئێراندا ڕەت کراوەتەوە. هەروەها لەم ماوەیەدا حوکمی لەسێدارەدانی هووشمەند عەلیپوور لە دیوانی باڵای ئێراندا هەڵوەشایەوە و ئەویش لە لقێکی دیکەی دادگای ئینقلابی سنەدا سەرلەنوێ دادگایی کراوەتەوە
.
ناو و فامیل/ شوێنی دەستبەسەربوون/ بەرواری دەستبەسەربوون/ بەستێنی چالاکی/ تۆمەت/ دوایین بارودۆخ
عوسمان تەهماسبی/ قوروە/ ١ی خەرمانان/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار
عه‌بدولكه‌ریم تاران/ گوندی میرئاوای بۆتان‌/ ١ی خه‌رمانان/چالاكی مه‌ده‌نی/ نادیار / گواستراوەتەوە بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات ورمێ
خالق به‌رجه‌سته‌/ بۆكان/ ١ی خه‌رمانان/ چالاكی مه‌زهه‌بی/نادیار/ / گواستراوەتەوەبۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات ورمێ
كامه‌ران توان‌/ بۆكان‌/ ١ی خه‌رمانان‌/ چالاكی مه‌زهه‌بی‌/ نادیار‌/ گواستراوەتەوەبۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات ورمێ
سه‌لمان زه‌ند/ بۆكان/ ١ی خه‌رمانان/ چالاكی مه‌زهه‌بی/ نادیار/ گواستراوەتەوەبۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات ورمێ
شه‌ریف ئه‌مینی/ بانه‌/ ٢ی خه‌رمانان/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار
نادر زیایی فه‌ر/ شنۆ/ ٢ی خه‌رمانان/ هاووڵاتی/ هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌كان/ ده‌ستبه‌سه‌ر بۆ جێبه‌جێكرانی حوكمی زیندان، زیندان نه‌غه‌ده‌
فه‌رزاد مورادی/ مه‌ریوان/ ٣ی خه‌رمانان/ هاووڵاتی/ نادیار/ ئازادی به‌دانانی بارمته‌
نه‌وشیروان ره‌زایی/ مه‌ریوان/ ٣ی خه‌رمانان/ هاوڵاتی/ نادیار/ ئازادی به‌دانانی بارمته‌
خه‌سره‌و جه‌هان ئارا/ سه‌رده‌شت/ سه‌ره‌تاكانی خه‌رمانان/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار
سابر ساڵحی/ سنه‌/ سه‌ره‌تاكانی خه‌رمانان/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار
ئاكام حه‌سه‌ن زاده‌/ سه‌رده‌شت/ سه‌ره‌تاكانی خه‌رمانان/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار
سه‌ردار مه‌لا/ سه‌رده‌شت/ سه‌ره‌تاكانی خه‌رمانان/ هاووڵاتی نادیار/ نادیار
ره‌حمان قادری/ سه‌رده‌شت/ سه‌ره‌تاكانی خه‌رمانان/ هاووڵاتی/نادیار/ نادیار
حه‌سه‌ن جه‌نگ خواه‌/ ورمێ/ سه‌ره‌تاكانی خه‌رمانان/ چالاكی مه‌زهه‌بی/ نادیار/ ئازادی به‌دانانی بارمته‌
عه‌لی ڕه‌شیدی/ بانه‌/ سه‌ره‌تاكانی خه‌رمانان/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار
مه‌یسه‌م میرزایی/ جوانڕۆ/ سه‌ره‌تاكانی خه‌رمانان/ هاووڵاتی/ نادیار/ ئازادی به‌دانانی بارمته‌
مێهدی ئیبراهیم زاده‌/ شیراز/ ٧ی خه‌رمانان/ تازه‌ مه‌سیحی/ نادیار/ نادیار
سدیق سه‌یفی/ دیوانده‌ره‌/ ١٠ی خه‌رمانان/ هاووڵاتی/ هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌كان/ ده‌ستبه‌سه‌ر بی جێبه‌جێكردنی حوكمی زیندان، زیندانی سنه‌
سالار چاوشی/ بۆكان/ ١٠ی خه‌رمانان/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار
بایزید قادرپور/ نه‌غه‌ده‌/ ١٠ی خه‌رمانان/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار
سلێمان كه‌ریم پور/ مه‌هاباد/ ١٤ی خه‌رمانان/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار
خالید موحه‌ممه‌دزاده‌/ مه‌هاباد/ ١٤ی خه‌رمانان/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار
سدیق حه‌یده‌ری/ ورمێ/ ناوه‌ڕاستی خه‌رمانان/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار
هیوا عه‌زیزپوور/ گوندی دیوه‌زناو، سه‌وڵاوا/ ٢٠ی خه‌رمانان/ هاووڵاتی/ نادیار/ گوێزرایه‌وه‌ بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات سنه‌
موحه‌ممه‌د نه‌به‌ردی/ پیرانشار/ ٢٢ی خه‌رمانان/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار
مه‌حمود قه‌نبه‌ردوست/ پیرانشار/ ٢٢ی خه‌رمانان/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار
نه‌سروڵا حه‌یده‌ر نه‌ژاد/ گوندی دێوه‌زناوی سه‌وڵاوا/ ٢٣ی خه‌رمانان/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار
ئاكۆ كه‌ریمی/ سنه‌/ ٢٩ی خه‌رمانان/ هاووڵاتی/ پڕوپاگه‌نده‌ دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی/ ده‌ستبه‌سه‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمی زیندان/ زیندان سنه‌
ئه‌رسه‌لان هیدایه‌تی/ كرماشان/ ٣٠ی خه‌رمانان/ چالاكی مه‌ده‌نی/ پڕوپاگه‌نده‌ دژی نیزام/ ده‌ستبه‌سه‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی حوكم زیندان، زیندان كرماشان