به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی ڕه‌زبه‌ر فه‌رهاد تاری‌مورادی، چالاكی مه‌ده‌نی و خوێندكاری ماستەری جوگرافیای سیاسیی زانكۆی په‌یام نووری سنه، بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوكمه‌كه‌ی كه یه‌ك ساڵ زیندان و ٧٤ قامچییە، ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌م شاره كراوە.
به‌م به‌ند كراوه سیاسییه وتراوه حوكمی قامچی لێدانه‌كه‌ی له ڕۆژانی داهاتوودا به‌ڕێوه ده‌چێ. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٢٢ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی پار و لە خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی سنه‌دا بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین بەرانبەر بە هێرشی ئه‌رته‌شی توركیه بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا، ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای ماوه‌یه‌ك به دانانی بارمته ئازاد كرابوو. ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نیه له كۆتاییه‌كانی مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی پاردا له‌گه‌ڵ حه‌وت هاووڵاتیی دیكه به ناوه‌كانی فواد عه‌نایه‌تی، ئیبراهیم ئاقایی، فواد قاره‌مانی، ئه‌حمه‌د مورادی، پوویا فه‌یزی و موحه‌ممه‌د شه‌هبازی له لقی ١٠٤ی دادگای كه‌یفه‌ریی ٢ی سنه‌دا به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر بێهرووز وه‌له‌دی دادگایی کرابوو.
به‌پێی ئه‌م حوكمه كه به‌تۆمه‌تی «تێکدانی ئاسایشی گشتی له ڕێگای بهشداریكردنەوە له كۆبوونه‌وه‌ی نایاساییدا» ده‌رچووه، فواد قاره‌مانی، ئه‌حمه‌د مورادی و فه‌رهاد تاری‌مورادی هه‌ركامەو به ساڵێك زیندان و ٧٤ قامچی مه‌حكووم كراون، هه‌روه‌ها فواد عه‌نایه‌تی، ئیبراهیم ئاقایی، پوویا فه‌یزی، ره‌زا ڕه‌جایی و موحه‌ممه‌د شههبازیش هه‌ركامەو به ١٠ مانگ زیندانی و ٧٤ قامچی مه‌حكووم كراون.
ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی خه‌رمانان حوكمی قامچیلێدانی فواد عهنایهتیی چالاكی مه‌ده‌نیی كورد له لقی یه‌كی ئیجرای ئه‌حكامی دادگای كه‌یفه‌ریی سنه‌دا به‌ڕێوه چوو.
سنه؛ خوێندكاری كورد فه‌رهاد تاری‌مورادی ڕه‌وانه‌ی زیندان كرا
گیانبەختکردنی سێ هاووڵاتی لە هێرشەکانی سوپای پاسداران‌دا بۆ سەر کەمپ و بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
بە هۆی هێرشی درۆنی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکان و بارەگایەکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێران‌دا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوە