له ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی كورد به ناوه‌كانی فارۆق عه‌زیزی و عه‌تا فه‌تاحی لە لایەن هێزه ئه‌منییه‌كانەوە له شاره‌كانی شنۆ و مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی ڕه‌زبه‌ر، فارۆق عه‌زیزی، هاووڵاتیی كوردی خه‌ڵكی گوندی «بیمزەڕەته»ی شنۆ له پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، دوای ئه‌وه‌ی بانگهێشتی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئێداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌م شاره كرا، ده‌ستبه‌سه‌ر کراوە و گوێزراوه‌ته‌وه بۆ شوێنێكی نادیار.
هه‌روه‌ها ڕۆژی ڕابردوو ٦ی ڕه‌زبه‌ر، دەستەیەک له هێزه ئه‌منییه‌كان چوونەتە سەر گوندی سه‌ردۆشی مه‌ریوان له پارێزگای كوردستان و به‌بێ نیشاندانی حوكمی یاسایی، لاوێكی خه‌ڵكی ئه‌م گونده‌یان به ناوی عه‌تا فه‌تاحی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كردووە.
هێشتا هیچ زانیارییه‌ك لەسەر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕووبەڕووی ئه‌م دوو هاووڵاتییه كورده کراوەتەوە له به‌رده‌ستدا نییه.