بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، دوو برا بە ناوەکانی سامان و سالار غەزاڵی کە ٢٦ی خەرمانان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کرابوون، بەبێ ئەوەی مۆڵەتی پێوەندیگرتن یان دیداری بنەماڵەیان پێ بدرێت هێشتا هەر لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگیراون.
سامان غەزاڵی خوێندکاری دوایین تێرمی ماستەری کۆمەڵناسییە لە زانکۆی برووجێرد و سالار غەزاڵیش دەرچووی ماستەری کیمیایە لە زانکۆی ڕازی.
ئەم دوو چالاکە مەدەنییە دوای دەستبەسەربوون گوسترانەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ و تا ئێستا بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی لە ژێر لێپرسینەوەدان. تا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەیان بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر بارودۆخی منداڵەکانیان بێئاکام بووە.
ورمێ؛ دوو چالاکی مەدەنی هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەرن
هاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
Read Moreڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان؛ سەدان گیانبەختکردوو، بریندار و دەستبەسەرکراوی کورد
لە دەسپێکی شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکانەوە کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥) دەستی پێ کرد و تا...
Read Moreبێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی موحسین قادریی ئەندامی پژاک و پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە بەرانبەر چارەنووسیدا
لەسەر چارەنووسی موحسین قادری، ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) کە ڕۆژی ١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (٢٢ی ژوەنی ٢٠٢٥) لە نزیک...
Read More