له درێژه‌ی شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتیان و چالاكوانانی كورد، كه له ڕۆژی ٢٠ی به‌فرانباره‌وه(٩ی ژانویه) ده‌ستیپێكردوه، ڕۆژی ڕابردوو لانیكه‌م حه‌وت هاووڵاتی كورد له شاره‌كانی پیرانشار و بۆكان له پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا لە لایەن هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون.
به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٣٠ی به‌فرانبار(١٩ی ژانویه)، كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منییه‌تی سر به ئیداره‌ی ئیتلاعات كه‌ریم خه‌لیفانی و حیسامه‌دین خزری له گوندی «كاتنی بداغ» ، ڕه‌حمان ئیبراهیمی له گوندی «پەسوێ» و ڕه‌سووڵ لاوازه‌یان له شاری پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر كردوه.
هاوكات دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی بۆكان به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د حاجی ڕه‌سووڵ پوور‌و عه‌لی زوڵفی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌م شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
سه‌رله به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه یه‌كی ڕێبه‌ندان(٢٠ی ژانویه) هێزه ئه‌منییه‌كان هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندی «ئهلیكهند»ی بۆكان، به ناوی قادر ڕه‌سووڵ پوور زیندانی سیاسیی پێشوویان ده‌ستبه‌سه‌ر كردوه.
به‌رپرسه ئه‌منییه‌كان له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌م كه‌سانه‌دا ده‌ستیان داوه‌ته پشكنینی ماڵه‌كانیان و ده‌ستیان گرتووه به سه‌ر كه‌ل وپه‌له شهخسییهكانیاندا و تا هه‌نووكه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووس و تۆمه‌تی ئه‌م كه‌سانه به‌رده‌ست نه‌كه‌وتووه.
به پێی ئەو ئامارانەی له لایه‌ن تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانه‌وه کۆکراوەتەوە، له ڕۆژی شه‌ممه‌وه ٢٠ی به‌فرانبار(٩ی ژانویه) تاكوو ئێستا لانیكه‌م ٣٥ هاووڵاتی و چالاكی كورد ده‌ستبه‌سه‌ر و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بانگهێشتی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كراون و بۆ چه‌ندین كات ژمێر له ژێر لێپرسینه‌وه‌دا بوون. له ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون ته‌نیا سه‌لمان ئه‌دوایی دوای چه‌ند ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر بوون ئازاد كراوه، به‌ڵام ٣٤ هاووڵاتی و چالاكوانی دیكه هێستا له دهستبهسهرگهكاندا ڕاگیراون.