لە ئیسفەهان دوکتور ناسر هیممەتی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی دوو ساڵ زیندان دەستبەسەر کرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2021/08/10/p10799
دوکتور ناسر هیممەتی، دەروونپزیشک و وەرگێڕی خەڵکی ئاودانانی پارێزگای ئیلام، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ١٩ی گەلاوێژ دوای سەردانکردنی نووسینگەی ئیجرای ئەحکامی ئیسفەهان دەستبەسەر کرا و بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی دوو ساڵ زیندان ڕەوانەی زیندانی دەستگرد کرا.
دوکتور ناسر هیممەتی لە ڕێکەوتی ٤ی بەفرانباری ١٣٩٨دا و دوابەدوای خۆپیشاندانەکانی مانگی گەڵاڕێزان، لە ماڵەکەی خۆی لە ئیسفەهان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دوای حەفتەیەک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. پاشان لە ڕێکەوتی ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٠دا لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژی حکوومەت» و «سووکایەتیکردن بە بەرپرسانی حکوومەت» دادگایی کرا و حوکمی دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
ئەم دەروونپزیشکە کە تا ئێستا چەندین بەرهەمی وەرگێڕانی لە بواری دەرووندەرمانیدا لە ئێران بڵاو کردۆتەوە، لە م دوو ساڵەی دواییدا چەندەها جار لەسەر چالاکی و نووسراوەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوە و هەڕەشەی لێ کرابوو.
بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە ئیسفەهان هەموو بابەتەکانی «دهستبهسهركردنەکان»
-
دوكتور ناسر هیممهتی له ئیسفههان سزای ساڵیك زیندانی به سهردا سهپا
- شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنەکان؛ ٩ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ و مەهاباد دەستبەسەر کران
-
هاووڵاتییەکی کورد بۆ دادگاییکردنەوەی دووبارە دەستبەسەر کرایەوە
-
لە ورمێ دوو هاووڵاتی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕەوانەی زیندان کران
-
لە مەهاباد لانیکەم چوار هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کران
-
سهلاح عوسمانی له دهستبهسهرگهی نهغهدهوه گواسترایهوه بۆ زیندان