بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی بۆکان بە ناوی فریشتە حسەینی کە لە کۆتایی گەلاوێژدا (ئاگۆست) لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی ئەمنییەتەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرابوو، تا ئێستایش بەبێ ئەوەی چارەنووسی دیاری بکرێت لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێدا دەستبەسەرە.

فریشتە حسەینی دوای دەستبەسەرکران ڕەوانەی دەستبەسەرگەی پۆلیسی ئەمنییەت لە شاری ورمێ کرا و دوای نزیکەی یەک حەفتە لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ.

دەوترێت تۆمەتی «هەوڵدانی بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی» لە ڕێگای هاوکاریکردنەوە لەگەڵ حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا ڕووبەڕووی ئەم هاووڵاتییە کراوەتەوە.