بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لەسەر چارەنووسی چوار هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «مافی کەند»ی شاری سەڵماسی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە ناوەکانی دلاوەر عەرەبی، کاوە عەرەبی، جاسم مەندەلکانی و ئەکبەر مەندەلکانی کە لە حەفتەکانی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی ورمێ و پاکدەشتی تاران دەستبەسەر کراون، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

لە ڕێکەوتی ١ی سەرماوەزدا (٢٢ی نۆڤامبر) دلاوەر عەرەبی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ورمێ دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

لە ڕێکەوتی ١٤ی سەرماوەزیشدا (٥ی دێسامبر) هێزە ئەمنییەکان سێ کرێکاری کوردیان بە ناوەکانی کاوە عەرەبی، جاسم مەندەلکانی و ئەکبەر مەندەلکانی کە لە کارگەیەکی پەیکەرسازیدا لە پاکدەشتی تاران کاریان دەکرد، دەستبەسەر کرد.

لەسەر شوێنی ڕاگیران و تۆمەتی سەر ئەم هاووڵاتییانە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.