لە ڕۆژانی ڕابردوودا ٢ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی فەخرەدین فاتیحی و فرووتەن کورگانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری کامێران دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٣٠ی بەفرانبار (٢٠ی ژانڤییە) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی فرووتەن گورگانی لە گوندی «ماراو»ی کامێران و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی و دەستگرتن بەسەر هەندێ لە کەلوپەلە کەسییەکانی ئەندامانی ئەم بنەماڵەیەدا، خودی فرووتەنیشیان دەستبەسەر کردووە.

هەروەها ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی بەفرانبار (١٧ی ژانڤییە) وەرزشکارێکی خەڵکی کامێران بە ناوی فەخرەدین فاتیحی بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییانە بەردەست نەکەوتووە.