بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٨ی ڕێبەندان (٧ی فێبرییە) دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی ڕەزا بورکە و سەمیع ڕەسوولی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

دەوترێت هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی هاوکات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییانە و وێڕای شکاندنی شووشەی پەنجەرەکان، دەستیان بەسەر مۆبایلی ئەندامانی هەردوو بنەماڵەکەیشدا گرتووە.

لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییانە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.