بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ڕێبەندان (٨ی فێبرییە) دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانانی پارێزگای ئیلام بە ناوەکانی هادی حەسەنوەند و پەیمان یاسمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

هادی حەسەنوەند دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە بەڵام هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی پەیمان یاسمی لە بەردەستدا نییە.

برایەکی پەیمان یاسمی بە ناوی پژمان یاسمییش پێشتر لە ڕێکەوتی ٢ی بەفرانباردا (٢٣ی دێسامبری ٢٠٢٢) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئاودانان دەستبەسەر کرابوو و تا ئێستایش بەبێ ئەوەی چارەنووسی ڕوون بکرێتەوە لە زیندانی ئیلام ڕاگیراوە.

لە ماوەی یەک حەفتەی ڕابردوودا و دوابەدوای خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئاودانان، تا ئێستا لانیکەم ١٤ هاووڵاتیی ئەو شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

پەیمان و پژمان یاسمی، دوو برای دەستبەسەرکراوی خەڵکی ئاودانان