بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی جۆزەردان (١١ی ژوەن) لاوێکی ١٩ ساڵانی خەڵکی کامێران بە ناوی دانا قوربانی لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

دەوترێ ئەم هاووڵاتییە بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراوە.

دانا قوربانی برازای حەیدەر قوربانی، زیندانی سیاسیی لەسێدارەدراوی کوردە کە بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠ (١٩ی دێسامبری ٢٠٢١) بەبێ ئاگادارکردنەوەی پارێزەر و بنەماڵەکەی بە نهێنی لە زیندانی ناوەندیی سنە لە سێدارە درا.