به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ٣٠ی پووشپه‌ڕ، سزای لەسێدارەدانی دوو به‌ندكراو به ‌ناوه‌كانی ئه‌سه‌د كشاوه‌رز و ئه‌مین سه‌فه‌ركێش له ‌به‌ندیخانه‌ی ورمێ جێبه‌جێ كرا.
ئه‌م دوو به‌ندكراوه‌ ڕۆژی ڕابردوو له‌گه‌ڵ به‌ندكراوێكی دیكه‌ به ‌ناوی به‌یتوڵا موته‌لێبی بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كرابوون. به‌یتوڵا موته‌لیبی دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زایه‌ت،‌ گوراسترایه‌وه‌ بۆ به‌ندی ڕاوێژكاری و دەبێ بڕی دیاریکراو بۆ «دیە» بداتە بنەماڵەی کوژراوەکە.

ئه‌م سێ به‌ندكراوه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست (قه‌تڵی عه‌مد) ده‌ستبه‌سه‌ر و سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پابوو.