به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، بەره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی خه‌رمانان، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به‌ ناوی خزر قه‌وی‌دڵ له‌ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێ جێبه‌جێ كرا.
ئه‌م به‌ندكراوه‌ کە خه‌ڵكی سه‌رده‌شت بوو، ساڵی ١٣٩٢ بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرا و حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا. ناوبراو لە ناوەڕاستی خاکەلێوەی ئەمساڵ و دوابەدوای کەوتنەوەی شەپۆلێکی بەربڵاوی ناڕەزایەتیی زیندانییان لە زیندانەکانی ئێراندا، لەگەڵ چەند بەندکراوی دیکەدا بۆ ماوەی مانگێک گوازرابوویەوە بۆ دەستبەسەرگەی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپا و ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ.