به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ٧ی گەڵاڕێزان، لانیکەم چوار بەندکراوی مەحکووم بە ئێعدام لە بەندی ١-٢ ی زیندانی ناوەندیی ورمێوە بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون.
ناسنامەی یەک لەم بەندکراوانە عەلی مەلێکی خەڵکی ورمێیە کە لەگەڵ دوو بەندکراوی دیکە لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» حوکمی قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)یان بۆ دەرچووە.
بەرپرسانی زیندان بنەماڵەی ئەم چوار بەندکراوەیان ئاگادار کردۆتەوە کە ئەگەر نەتوانن ڕەزایەتی خاوەن خوێنەکان (ئەولیای دەم) وەربگرن، ئەوا دەمەوبەیانی سبەینێ لە سێدارە دەدرێن.