بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دەمەوبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٢ی پووشپەڕ حوکمی لەسێدارەدانی دوو زیندانی بە ناوەکانی ناسر ئازموودە و شەهریار ئەمیری کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە سڕکەرەکانەوە حوکمی ئێعدامیان بۆ دەرکرابوو،  لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە.

ئەم دوو زیندانییە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکانیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون.

شەهریار ئەمیری خەڵکی شنۆ و ناسر ئازموودەیش خەڵکی گوندی «قوڵنجی»ی ورمێ بوون.