بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دەمەوبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕ (٢١ی جولای) حوکمی لەسێدارەدانی سێ زیندانی بە ناوەکانی ڕوبابە (نازناو نادیارە)، ئەمیر ئوجاقی و حەیدەر هیبۆزادە لە زیندانی ناوەندیی یەزد جێبەجێ کراوە.

ئەم ٣ زیندانییە ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی پووشپەڕ (١٩ی جولای) بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون.

ئەمیر ئوجاقی، خەڵکی کرماشان، نزیکەی ١٠ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرا و حوکمی لەسێدارەدانی بۆ بڕایەوە. هەروەها ڕوبابە (نازناو نادیارە) و حەیدەر هیبۆزادە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتن» دەستبەسەر کرابوون و حوکمی «قەساسی نەفس»یان بۆ دەرچووبوو.