بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی گوڵان (١٨ی مەی) سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی فیرووز یارینژاد و عەلی خوڕەمشا کە پێشتر بە تۆمەتی «مادە هۆشبەرەکان» و «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی خوڕەمئاوا جێبەجێ کراوە.

فیرووز یارینژاد (گەراوەند)، ٣٧ ساڵان، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی کووهدەشت، ساڵی ١٤٠٠ (٢٠٢١) بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو.

هەروەها عەلی خوڕەمشا (ئەمرایی)، ٣٩ ساڵان و خەڵکی کووهدەشت، نزیکەی ٤ ساڵ لەمەوپپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەرچووبوو.