بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٢ی سەرماوەز (١٣ی دیسامبەر) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی عوبەید مەحموودی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کرا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی دیزڵئاوای کرماشان کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە سێدارە درا.

عوبەید مەحموودی، باوکی منداڵێک و خەڵکی گوندی «قۆری قەڵا»ی ناوچەی شاهۆی شاری ڕوانسەر، لە ڕەزبەری ١٤٠٠دا (سێپتامبەری ٢٠٢١) بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو.