بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی ڕێبەندان (١٩ی فێبرییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئیرەج پاکی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەردەبیل جێبەجێ کراوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ئەردەبیل کرابوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٣٠ی ڕێبەندان (١٩ی فێبرییە) هەر لەم زیندانەدا لە سێدارە دراوە.

ئیرەج پاکی، ٣٥ ساڵان و خەڵکی گوندی «ستوونڕەش»ی شاری سەڵماس، نزیکەی ٦ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو.