بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (٢٥ی سێپتامبەر) سزای لەسێدارەدانی کامبەخش مەحموودی، بەندکراوی خەڵکی شاری بێستوون کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کرا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوە ٣٤ ساڵەیە نزیکەی ٢ ساڵ لەمەوپێش بە  تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی ڕابردوودا (خەرمانانی ١٤٠٣) سزای لەسێدارەدانی لانیکەم ٧ بەندکراوی کورد لە زیندانەکانی تەورێز، خوڕەمئاوا، مەهاباد، هەمەدان، میاندواو و قزلحەساری کەرەج بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» و «مادە هۆشبەرەکان» جێبەجێ کراوە.