ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو حه‌سه‌ن جه‌نگخا، مه‌لای ئایینیی کورد کە لەلایەن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو، دوای تێپەڕینی حه‌فته‌یه‌ك به‌دانانی بارمته ئازاد كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌م مه‌لای ئایینییه دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: «مامۆستا حه‌سه‌ن جه‌نگخا، خه‌ڵكی گوندی حه‌وتخانی سەڵماسه کە ٢٩ی گه‌لاوێژ له كاتی ڕۆیشتندا بۆ گوندی دزه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌م شاره كرابوو».
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، ناوبراو له ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ربووندا له‌به‌ر ئەوەی لە ئاست كوشتنی كۆڵبه‌ران و كاسبكارانی مه‌رزیدا ناڕەزایەتیی دەربڕیبوو کەوتبووە ژێر لێپرسینەوە و تۆمەتی ئەوەیان لێ دابوو کە له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا له‌گه‌ڵ حیزبه كوردییه‌كاندا پێوەندیی هەیە.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه له درێژه‌دا ڕایگه‌یاند کە مامۆستا حه‌سه‌ن جه‌نگخا ڕۆژی پێنجشەممە به دانانی بارمته‌ی ٣٠٠ میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرا و دۆسیه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی دادگای تایبەتی مەلایانی ئایینیی ورمێ كراوه.
ورمێ؛ مه‌لایه‌كی ئایینیی کورد به دانانی بارمته ئازاد كرا
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە